هەناردەی نەوتی کوردستان دەستی پێکردەوە

هەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی لێژنەی نەوت و گاز و سامانی سروشتی گوتی، هەناردەی نەوتی کوردستان بۆ دەرەوە دەستی پێکردەوە.
(دڵشاد شەعبیان) بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دوای راگرتنی نەوتی کوردستان بۆ چەند ڕۆژێک، درەنگانی دوێشەو، هەناردەی نەوتی کوردستان دەستی پێکردەوە و ئێستا نەوتی کوردستان هەناردە دەکرێت، بەڵام کاتی دەوێت تا وەک خۆی رێژەی نەوتەکە هەناردە بکرێتەوە".
ئەو گوتیشی، کاتێک بۆرییەکان بەتاڵ دەبنەوە و دواتر بەر دەدرێتەوە، کاتی دەوێت تا ئەو نەوتە هەژموون دەکات بۆ پێشەوە و لە رێگای ترامپاکانەوە کاتی دەوێت تا نەوتەکە وەک باری ئاساییی خۆی بەڕێ دەکرێت، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت ئەم ئێوارەیە بگاتەوە ئاستی خۆی .
کارزان سەباح هەورامی




