كورد په‌نا بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بات

هەولێر-KDP.info- حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌نیازه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رانبه‌ر به كوردانی ئێزدی كراوه، په‌نا بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ببات. ئه‌وان، داوا ده‌كه‌ن دادگایه‌كی تایبه‌ت به‌و پرسه پێك‌بهێندرێت.
له‌و ماوه‌یه‌یدا كه به‌شێك له خاكی شنگال له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا (داعش) بوو، له‌لایه‌ن چه‌كدارانییه‌وه كۆمه‌ڵێك تاوان به‌رانبه‌ر به كوردانی ئێزدی كرا. ئێستا و دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه، 35 گۆڕی به كۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه.
(حوسێن قاسم حه‌سون) گوته‌بێژی لیژنه‌ی باڵای به‌جێنۆسایدناساندنی تاوانه‌كانی دژ به كوردانی ئێزدی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا كه په‌یامنێری ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانیش له‌وێ ئاماده بوو، ئاشكرای ده‌كات كه ئێستایش نزیك به 3500 منداڵ و كچ و ژنی ئێزدی له ده‌ستی داعشدانه و هاوكات توانراوه لە ڕێی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە تایبەت بە ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی، دووهه‌زار و 946 كچ و ژن و منداڵی ئێزدی له ده‌ستی داعش رزگار بكرێن.
وه‌ك گوته‌بێژی لیژنه‌كه ئاشكرای ده‌كات، گریمانه‌ی ئه‌وه هه‌یه كه ده‌یان گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی دیكه هه‌بن و نزیك به هه‌زار و 500 رووفاتی كوردانی ئێزدی تێدا بن.
دوای ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه به‌شێك له ناوچه‌كانی شنگالی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش رزگار كرد، (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه له‌سه‌ر تاوانه‌كانی دژ به كوردانی ئێزدی پێك بێت.
ئه‌و لیژنه‌یه كه له‌لایه‌ن وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانه‌وه سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كرێت، تا ئێسته زیاتر له هه‌زار لێكۆڵینه‌وه‌ی كردووه و له‌گه‌ڵ لایه‌نی پێوه‌ندیدار له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ، عێراق و وڵاتانی بیانی كۆ بووه‌ته‌وه.
وه‌ك (حوسێن حه‌سون) باسی لێ ده‌كات، لیژنه‌كه دوای دوو مانگ له پێكهاتنی، سه‌ردانی وڵاتی سویسرایان كردووه و داوایان له دادگا‌ی تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كردووه كه لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی دژ به كوردانی ئێزدی و پێكهاته‌كانی دیكه بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان به‌و بیانووه‌ی كه عێراق ئه‌ندامی ئه‌و دادگایه نییه، ره‌تیان كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێ، "هه‌ر بۆیه ئێستا بڕیارمان داوه زیاتر كار بۆ پێكهێنانی دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به تاوانه‌كانی داعش دژ به پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینه‌كان بكه‌ین".
لیژنه‌كه بڕیاره له "داهاتوویه‌كی نزیكدا" له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق كۆ ببێته‌وه و پرسی دامه‌زراندنی ئه‌و دادگا‌یه‌یان له‌گه‌ڵ باس بكه‌ن.
(حوسێن حه‌سون) ده‌ڵێ، "ئێستا دوو رێمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی دادگا‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌و دۆسێیه بكۆڵێته‌وه. یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه عێراق داوای ئه‌ندامبوون له دادگا‌ی باڵای تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكات كه ئه‌وه‌ش ئاراسته‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كرێت. رێی دووه‌میش ئه‌وه‌یه كه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پرۆژه‌بڕیارێك ئاماده بكات و په‌سند بكرێت، ئه‌و كات عێراق ناچاره ببێته ئه‌ندامی ئه‌و دادگایه".
بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش په‌سند بكرێت، پێویسته هیچ ئه‌ندامێكی هه‌میشه‌یی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه ڤێتۆی نه‌كات و هه‌ر ئه‌وه‌شه كه كورد بیری له‌وه كردووه‌ته‌وه دادگاكه ته‌نیا كار له‌سه‌ر تاوانه‌كانی داعش دژ به كوردانی ئێزدی و پێكهاته‌كانی دیكه بكات.
(حوسێن حه‌سون) ده‌ڵێ، "تا ئێستا چه‌ندین وڵات تاوانه‌كانی داعشیان دژ به كوردانی ئێزدی و پێكهاته‌كانی دیكه به جینۆساید ناساندووه، ئه‌وه ددانپێدانانێكی سیاسییه، به‌ڵام پێویسته ددانپێدانانه‌كه ببێته یاسایی".
کاوە جەم





