نووری عوسمان: كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ كاتێكی دیكە دوا خرا

ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بڕیار بوو ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران كۆ ببێتەوە، بەڵام كۆبوونەوەكە بۆ كاتێكی دیكە دوا خرا.
(د. نووری عوسمان)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، بڕیار بوو ئەمڕۆ سەعات ١١ـی پێشنیوەڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات و، تێیدا باس لە چەند تەوەرێك بكات، بەڵام كۆبوونەوەكە بۆ كاتێكی دیكە دوا خرا.
(عوسمان) ئامادە نەبوو باس لە ھۆكاری دواخستنی كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی وەزیران بكات و تەنیا گوتی، كۆبوونەوەكە دوا خراوە.
بڵند ئیبراھیم




