عەرەفات کەرەم: له کۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمان، دهربارهی پرسه نیشتیمانییهكان ههڵوێستمان دهبێ

ههولێر-KDP.info- سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، ئەو ھەواڵانەی رەت کردەوە کە باس لە بایکۆتکردنی کۆبوونەوەی سبەی پەرلەمانی عێراق دەکرێت لەلایەن فڕاکسیۆنی پارتییهوه و دەڵێ، ''ڕاسته (سەلیم جبووری) جێگەی متمانەی ئێمە نییە، خۆ ئەگەر ھەڵەیەکی دیکە بکاتەوە قسەی خۆمان دەبێت.''
دکتۆر(عەرەفات کەرەم) سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "ھێشتا فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاری نەداوە بەشداریی کۆبوونەوەی سبەینێ سێشهممهی پەرلەمانی عێراق دەکات یان نا، ههڵبهت ئێمە ئاگاداری ھەوڵی کۆکردنەوەی واژۆین دژی پارێزگاری کەرکووک، بهڵام دەچینە کۆبوونەوەی پەرلەمان تا بزانین چیی روو دەدات، خۆ ئەگەر بزانین مەترسییەک ھەیە لەسەر پرسێکی نیشتیمانی و نەتەوەیی وەک پرسی ھەڵکردنی ئاڵا، ئەوا وەک فڕاکسیۆنی پارتی بایکۆتی کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی عێراق دەکات و ھەڵوێستی خۆمان دەبێت.''
سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی هاوكات رەتی کردەوە، فڕاکسیۆنەکەیان بڕیاری بەشدارینەکردنی لە کۆبوونەوەی سبەی دابێت و گوتی "ئەوەی به ناوی فڕاکسیۆنە کوردستانییەکانهوه لێدوان دهدات، نوێنەرایهتیی ئێمە ناكات تا لە جیاتی ئێمە بڕیار بدات.''
(كەرەم) دەڵێ "من بە ناوی فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دووپاتی دەکەمەوە، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جێگەی متمانەی ئێمە نییە و دەکرێ لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق زۆر شت روو بدات، بەڵام ئەوکات ئێمە قسەی خۆمان دەبێت و بێدەنگ نابین.''
قائید میرۆ




