٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای بارزانی، هاوكاریی جۆراوجۆری پێشكەشی ئاوارەكان كرد.. پێداویستییش بۆ ١٠٧ بووك و زاوا دابین كرا

سەرچاوە: KDP.info
 
 
هەولێر-KDP.info- لە درێژەی كار و چالاكییەكانیدا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، هاوكاریی جۆراوجۆری پێشكەشی ئاوارەكان لە كەمپەكاندا كرد و، پێداویستیی ناوماڵیش بۆ ١٠٧ بووك و زاوا دابین كرا.
 
 
تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی چەمەكۆر هاوكارییان بۆ  ٣٠٠ خێزان و ٤١٤ منداڵ منداڵی ئاوارە دابین كرد.
 
رێكخراوەكانی ''وەسڵ و تەسڵ'' و ''تكافل لتنمیە المجتمع'' هاوكاریی خۆراكی و شیری منداڵان و پێداویستییەكانی دیكەی وەكوو تەنوور و پارسێلی خۆراكییان بۆ ئاوارەكان لە كەمپی چەمەكۆر دابین كرد و، لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بەسەر ٣٠٠ خێزان و ٤١٤ منداڵدا دابەش كرا.
 
هەر لە هەمان رۆژدا لە كەمپەكانی دیبەگە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراقی پارسێلی خۆراكی بۆ ٦٠ خێزانی ئاوارەی نیشەجێی كەمپەكان دابین كرد.
 
 
لە لایەكی دیكەوە، ئەمڕۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و unicef پێداویستیی تەندروستی و خاوێنكەرەوەیان بۆ ١٤٧٤ خێزانی دانیشتووی سێ گوندی سەربە شاردێی زوممار، دابین كرد.
 
هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ دانیشتووانی ناوچە تازەئازادكراوەكان بەردەوامی هەیە و لە داهاتوودا ٣٥٠٠ خێزان لە ناو پارێزگای نەینەوا لە هاوكارییەكان سودمەند دەبن، ئەمە لە كاتێكدایە كە هەتا ئێستا دووهەڵمەتی هاوكارییەكان بۆ ناو سەنتەری پارێزگای نەینەوا دابین كراوە و ٢٥٠٠ خێزان سوودمەند بوون.
 
هاوكات رۆژی یەكشەممە، تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاریی مانگی سووری ئیماراتی هاوكاری و پێداویستیی ناوماڵەیان بۆ ئەو بووك و زاوایە دابین كرد، كە دوو رۆژ پێشتر لە ئاهەنگێكی زەماوەندی بەكۆمەڵدا ژیانی هاوبەشیان پێك هێنابوو.
 
پێداویستییەكان بریتی بوون لە (بەفرگر، قەرەوێڵە، دۆشەك و بەتانی، سەرین، پارسێلی خۆراك و جلوبەرگ) كە وەكوو دیاری لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سووری ئیماراتییەوە بۆ ١٠٧ تازە بووك و زاوا دابین كران.
 
رۆژی هەینییش رێككەوتی ٧ـی نیسانی ٢٠١٧، بە مەبەستی پێكهێنانی ژیانێكی نوێ بۆ ئاوارە و پەنابەران و گەنجانی كەمداهاتی هەرێمی كوردستان، لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سووری ئیماراتییەوە، ئاهەنگێكی زەماوەندی بەكۆمەڵ بۆ ١٠٧ بووك و زاوا ڕێك خرا.
 

هەواڵی پەیوەندیدار