٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نوێنەرێکی کریستیانان: وایدەبینم فاتیکانیش لەگەڵ سەربەخۆییی ھەرێمی کوردستان بێ

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  نوێنەرێکی کریستیانان دەڵێ، کریستیانەکانی ھەموو عێراق لە ھەرێمی کوردستان حەساونەتەوە و ئەگەر ھەرێمی کوردستان پڕۆژەی سەربەخۆیی بخاتە واری جێبەجێکردنەوە، ئەوا ھەموو ئەو وڵاتانەی کریستیانی تێدانە بە فاتیکانیشەوە، پشتگیریی ھەرێمی کوردستان دەکەن بۆ سەربەخۆیی.

(پەروانت نیسان) نوێنەری کریستیانەکان لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "پێکھاتەی کلد ئاشوور و ئەرمەن پێکەوە بەشداری پڕۆسەی ریفڕاندۆمدا دەکەن. ڕاستییەکەی وایە کە ئێمە لەژێر سایەی پێکەوەژیان لە ھەرێمی کوردستان، بە زۆرێک لە مافەکانمان گەیشتووین و نامانەوێ لەگەڵ عێراق بژین. گەلی ئێمە بەھۆی ئارامی و تەباییی ھەرێمی کوردستان ھەست بەوە دەکات ئەگەر ھەرێمی کوردستان ببێت بە دەوڵەتی سەربەخۆ، زیاتر گیانی پێکەوەژیان پەرە دەستێنێ و مافەکانی ئێمەش بەدەست دێن؛ چیمان لە دەوڵەتی عێراق بەدەست ھاتووە تا لە عێراقدا بمێنین؟، ئاخر کریستیانەکانی ھەموو عێراق لە ھەرێمی کوردستان حەساونەتەوە."

(پەروانت نیسان) بە پێویستی زانی ھەرێمی کوردستان لۆبییەکی بەھێز بۆ بەدەستھێنانی پشتگیری لە سەربەخۆییەکەی لە دەرەوە دورست بکات، ھەروەک چوون بۆ بەدەستھێنانی شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش دروستی کرد، گوتیشی "من گەشبینم بەوەی ئەگەر ھەرێمی کوردستان ئەو لۆبییە دروست بکات، ئەوا ھەموو ئەو دەوڵەتانەی کریستیانەکانی تێدانە، بە فاتیکانیشەوە، پشتگیریی سەربەخۆییی کوردستان دەکات، چونکە ئەگەر ھەرێمی کوردستان ببێتە کیانێکی سەربەخۆ، تەنیا بۆ کورد نییە، بەڵکە ئێمەش وەک پێکھاتەکان تێیدا سوودمەندتر دەبین."

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار