٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجوومەنی وەزیران سبەینێ چوار تەوەر دەخاتە بەر باسەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیران گوتی، بڕیارە سبەینێ سێشەممە، ئەنجوومەنی وەزیران کۆ ببێتەوە و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی چوار تەوەر دەکات.

(د.نووری عوسمان) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چوار تەوەر دەکرێت، لەوانە راپۆرتێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبارەی رێکخستن و ھاوکاریی بۆ زەمالەی خوێندن، خستنەڕووی رێنماییی تاپۆکردنی سنووری گوندەکان کە کەوتوونەتە ناو ماستەرپلانی شارەوانییەکان، گفتوگۆکردن لەبارەی راپۆرتێک لەسەر ژینگە، هەروەها گفتوگۆکردن لەبارەی پێشنیازێک بۆ دامەزراندنی بەڕێوبەرایەتییەک بۆ بەرێوبەربردنی قەرزە گشتییەکان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار