٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دوو کچی دیکەی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش رزگار کران

سەرچاوە: KDP.info

 

شنگال-KDP.info-  بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی  کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش گوتی، دوو کچی دیکەی کوردانی ئێزدییان لە دەستی داعش رزگار کردووە.

(حوسێن قایدی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند کە ئەمڕۆ دووشەممە، دوو کچی دیکەی کوردانی ئێزدییان لە سووریا ڕزگار کردووە و گوتی "ڕزگارکردنی ئەو دوو کچە کە یەکێکیان تەمەنی ٨ساڵە و ئەوەی دیکەش تەمەنی ١٤ساڵە، بە ھاوکاریی ھێزە ئەمنییەکانی دھۆک بووە."

(قایدی) گوتیشی، "لە ماوەی ٧٢سەعاتی رابردوودا ١٢کەس رزگار کراون، بەمەش ژمارەی کۆی گشتیی رزگارکراون گەیشتووەتە ٢ھەزارو٩٦٢ کەس و، لە ھەوڵی خۆیشمان بەردەوام دەبین تاوەکو ھەمووان رزگار دەکەین"
.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار