٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. ڕۆژ: پەیامی ریفراندۆمان دایە کونسووڵی وڵاتان لە هەرێم

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ کونسووڵی وڵاتانی بیانی لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و تێیدا پەیامی ڕیفراندۆمیان دایە وڵاتانی بیانی لە هەرێمی کوردستان.

ئەندامی مەکەتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان (د. ڕۆژ نووری شاوەیس) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە کۆبوونەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ کونسووڵی وڵاتان لە هەرێمی کوردستاندا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئاشکرا کرد.

لە دەستپێکدا (د. ڕۆژ نووری شاوەیس) گوتی: ''لە کۆبوونەوەکەدا پەیامی خۆمان لەبارەی ریفراندۆمەوە بە کونسووڵی وڵاتان لە هەرێمدا گەیاند و ڕۆشناییی خۆمان خستەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و چۆنییەتیی سازکردنی ڕیفراندۆم و، داواشمان لێ کردن، پشتگیریی ڕیفراندۆم بکەن، بۆ ئەوەی گەلی کورد چارەنووسی خۆی دیاری بکات.''

(د. ڕۆژ نووری شاوەیس) گوتی: ''نوێنەرانی دیپلۆماسیی کونسووڵی وڵاتان زۆر دڵخۆش و سوپاسگوزار بوون، سەبارەت بەو زانیارییانەی کە پێمان دان.''

(د. ڕۆژ نووری شاوەیس) ئاماژەی دا: ''لە کۆبوونەوەکەدا باسمان لەوە کرد، کە سەردانی هەموو ئەو حزبانەمان کردووە، کە بۆ ڕیفراندۆم ئامادەن و هەمووشیان ئامادەن، لە چوارچێوەی پێکهێنانی لیژنەیەکدا کار بۆ ڕیفراندۆم بکەن.''

(د. ڕۆژ نووری شاوەیس) گوتیشی: ''کونسووڵی وڵاتان لەبارەی ڕێکارەکانی ڕاپرسیی هەرێمی کوردستانەوە پرسیاریان لێ کردین.''

هەواڵی پەیوەندیدار