٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەم مانگەدا كۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتی لەبارەی ئاوەدانكردنەوەی شنگالەوە ساز دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

 

شنگال-KDP.info- قایمقامی شارۆچكەی شنگال دەڵێ، بڕیارە لەم مانگەدا كۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتی لەبارەی ئاوەدانكردنەوەی شنگالەوە ئەنجام بدرێت، وەك ئامادەكارییەكیش بۆ كۆنفڕانسەكە، لە ١٦ـی ئەم مانگەدا وۆركشۆپێك لە دھۆك ئەنجام دەدەن.

(مەحما خەلیل)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "بڕیارە ١٦ـی ئەم مانگە لە دھۆك وۆركشوپێك ئەنجام بدرێت و تێیدا ھەموو بەڕێوەبەرەكانی شارۆچكەی شنگال بەشداری دەكەن، لە ژێر سەرپەرشتیی لیژنەی ئاوەدانكردنەوەی شنگال لە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ئەمەش وەكوو ئامادەكارییەكە بۆ ئەنجامدانی كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی لەبارەی ئاوەدانكردنەوەی شنگالەوە".

(خەلیل) گوتیشی، "بڕیارە كۆنفڕانسەكە لەم مانگەدا بەرێوە بچێت و رەنگە بكەوێتە كۆتایی ئەم مانگەوە، بەڵام حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاری لەبارەوە دەدات كە چ رۆژێك ساز بكرێت".

قایمقامی شارۆچكەی شنگال ده‌شڵێ، "لە كۆنفڕانسەكەدا نوێنەری وڵاتان و كۆنسووڵخانەكان و یوئێن بەشداری دەكەن، یوئێنیش ھەندێك پێشنیاز و داتای داوەتە ئێمە بۆ ئاوەدانكردنەوەی شنگال كە پڕۆژەكان لە نیو ملیۆن دۆلار كەمتر نەبن و لە ٥ ملیۆن دۆلاریش زیاتر نەبن، بۆیە ئێمەیش كاری زۆر باش دەكەین لە ڕووی خزمەتگوزارییەوە كە خزمەت بە خەڵك و ناوچەكەیش بكات، بۆ ئەم كارەیش حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ یوئێندا رێككەوتنیان لەسەری كردووە".

 

بڵند ئیبراھیم  

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار