پارتی و یهكێتی، لهگهڵ كۆنسووڵی وڵاتاندا كۆ دهبنهوه

ھەولێر-KDP.info- راگەیاندنی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگهیاند، لەبارەی ریفراندۆم و پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا، کۆبوونەوەیەکی گرینگ لەسەر ئاستی باڵا لە ھەولێر ئەنجام دەدرێت.
(عەبدولخالق محەممەد) لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "كۆبوونهوهكه بۆ خستنەڕووی دواپەرەسەندنهكانه سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان ھەرێم و بەغدا و پرسی ریفراندۆم، کۆبوونەوەیەکی گرینگ دهبێت كه لە ھۆڵی سەعد عەبدوڵڵا له ههولێر بەرێوە دەچێت.''
بهرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەو کۆبوونەوەیەدا كه دوانیوەڕۆی سهعات 2:30 خولهكی ئەمڕۆ یەکشەممە پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتیی نشتیمانیی كوردستان بهڕێوهی دهبهن، بەرپرسانی حکوومی و کۆنسووڵی وڵاتان لە ھەرێم بەشداریی تێدا دەکەن.
شیاوی بیرهێنانهوهیه، لە کۆبوونەوەی رابردووی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستاندا، بڕیار درا ئەمساڵ ریفراندۆم ئەنجام بدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش شاندێکی ھەرێمی سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا ئەوپرسەیان خسته بهر باسهوه کرد.
بڵند ئیبراھیم




