٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

4 ئافره‌ت و 5 منداڵی كوردانی ئێزدی لە چنگی داعش رزگار کران

سەرچاوە: KDP.info

 

دهۆک-KDP.info-  بەرپرسی نووسینگەی رفێنراوانی کوردانی ئێزدی لە دهۆک رایگەیاند، ئێوارەی ئەمرۆ شەممە، 9 کەسی دیكه‌ لە کوردانی ئێزدی رزگار کران.

(حوسێن قائدی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: "9 کەس لە کوردانی ئێزدی كه‌ 4 ئافرەت و 5 منداڵن، بە هاوکاریی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت (نێچیرڤان بارزانی)، له‌ چنگی تیرۆریستانی داعش ڕزگار كران، ئه‌وان ئێستا لە ناوچەیەکی ئارامن.''

لە بارەی دوائاماری رفێنراوه‌ ڕزگاركراوه‌كان، (قائیدی) گوتی: ' تا ئیستا 2950 کەس رزگار کراون و 3400 کەسیش ماون، هه‌ڵبه‌ت نووسینەگەمان هەوڵی زیاتر دەدات بۆ ئەوه‌ی ئه‌وانیش رزگار بکەین.''

بەرپرسی نووسینگەی رفێنراوانی کوردانی ئێزدی لە دهۆک دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌، هێشتا حکومەتی عیراق و کۆمەڵگای نیودەوڵەتی هیچ هاوکارییه‌كی نەکردوون بۆ رزگارکردنی رفێنراوان.


کاروان باعەدری
 

هەواڵی پەیوەندیدار