مەكتەبی سیاسی و دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندن، سەرەخۆشی لە ئامانج عەبدوڵڵا سوور دەكەن

هەڤاڵی بەڕێز ئامانج عەبدوڵڵا سوور..
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی دایكی بەڕێزتانمان پێگەشت.
لەم بۆنە خەمناكەدا پرسەو سەرەخۆشی لە بەرێزتان و تەواوی خانەوادەو خزم و كەسوكاری خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردووش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
انالله واناالیە راجعون
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان.
هەڤاڵ و هاوكاری بەڕێزمان ئامانج عەبدوڵڵا سوور..
بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی دایكی بەڕێزتان خاتوو (گەلاوێژ شێخ كەریم بەرزنجی) مان بیست.
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادەو تەواوی خزم و كەسوكار و دۆستانتان دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواكارین سەبوری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردووش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
انا لله وانا الیە راجعون
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان




