لیژنەی دارایی: ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر دهستبهرداری پڕۆژهكهی نهبووه

ھەولێر-KDP.info- لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر دهڵێ، ھەندێک گۆڕانکارییان لە پڕۆژەکەیاندا کردووە و ئەم ھەفتەیە نووسراوی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی درایی دەکەنەوە.
وەزارەتی داراییی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پڕۆژەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێری كه پێوهست بوو بهوهی قەرزی حکوومەت لەسەر فەرمانبەران لە پاشەکەوتی مووچە بدرێتەوە، رەت کردەوە، ئهنجوومهنی پارێزگای ههولێر به ڕاوێژ لهگهڵ چەند ئابووریناسێک ھەندێک گۆرانکاری له پڕۆكهیدا كردووه و دهیهوێ دیکە ئاراستەی وەزارەتی دارایی بکاتەوە.
(خانزاد مام وسو) كه جێگری سهرۆكی لیژنەی دارایییه لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر، لهبارهی ئەوھۆکارانەی وەزارەتی دارایی بۆ رەتکردنەوەی پڕۆژەکەی ئهوان لە نووسراوهكهیدا دیاری کردبوو، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دهڵێ، ''ئێمەش وەڵاممان ئامادە کردووە و وەڵامی خاڵ بەخاڵی ئەو پڕۆژەیە دەدەینەوە و بڕیارە ھەر ئەم ھەفتەیە کۆبووونەوە بکەین و بە نووسراوی فەرمی وەڵامی وەزارەتی دارایی بدینەوە.''
(خانزاد مام وسو) جهخت دهكاتهوه لهوهی، ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر دەستبەرداری پڕۆژەكهیان نابن و کاری لەسەر دهكهن ئەوەی بە ئەنجام بگات.
ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر پڕۆژەیەکی ئامادە کردبوو بۆ ئەوەی ئەو قەرزانەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر فەرمانبەران ھەیەتی، لە پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران کە لەسەر حکوومەتە بدرێتەوە و پڕۆژەکە ئاراستەی حکوومەت کرا، بەڵام لەلایەن وەزارەتی درایی رەت کرایەوە.
بڵند ئیبراھیم




