فازڵ میرانی: پێشنیازێکی سەرۆکوەزیرانی عێراقمان بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێیە.. ئەمساڵ گشتپرسی دەکەین

هەولێر-KDP.info- (فازڵ میرانی) سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئهندامی شاندی ههرێمی كوردستان رایگەیاند، شاندی هەرێمی کوردستان بە بەغدای گوتووە ئەمساڵ گشتپرسی دەکەین دهشڵێت، پێشنیازێکی (حەیدەر عەبادی)، سەرۆکوەزیرانی عێراقمان بۆ (مەسعوود بارزانی)، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێیە".
(فازڵ میرانی)، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی بۆ میدیاكان ئاشکراکرد و گوتی، "بە برادەرانی بەغدامان گوت کە گشتپرسی ئەنجامدەدەین، بەڵام گشتپرسی بە مانای راگەیاندنی سەربەخۆیی نییە".
(میرانی) ئاماژەی بەوەشکرد، "پێشنیازێکی (حەیدەر عەبادی)، سەرۆکوەزیرانی عێراقمان بۆ (مەسعوود بارزانی)، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێیە".
لەبارەی ڕەتنەکردنەوەکەی گۆڕان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتیی، (فازڵ میرانی) گوتی، "هیواخوازبووم گۆڕان سەردانەکەی شاندی هاوبەشی رەتنەکردایەتەوە، حەزناکەین بەبێ گۆڕان هەنگاو بۆ گشتپرسی بنێین، بەڵام لەگەڵ یەکێتیی دەتوانین ئەنجامیبدەین".
دوای پێنج کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆککۆمار، سەرۆکوەزیران، سەرۆکی پەرلەمان و لایەنە عێراقییاکان، رۆژی پێنجشەممە 6-4-2017 گفتوگۆکانی شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کۆتاییانهات.




