٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هاوپەیمانیی نیشتیمانیی عێراقی کۆ بووەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  ئەو شاندەی کوردستان کە بۆ باسی ئاڵای کوردستان و ڕیفراندۆم و پرسی سەربەخۆیی لە بەغدان، لەگەڵ هاوپەیمانیی نیشتیمانیی عێراقی کۆ بووەوە.

شاندەکە کە پێکهاتووە لە (فازڵ میرانی) سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، (عەدنان موفتی) ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و (فوئاد حوسێن) سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، دوێنێ چوارشەممە 5-4-2017، لەگەڵ (فوئاد مەعسووم) سەرۆککۆمار و (حەیدەر عەبادی) سەرۆکوەزیران، (سەلیم  جبووری) سەرۆکی پەرلەمان و رەوتی سەدر کۆ بوونەوە.
گشتپرسی و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک دوو بابەتی سەرەکیی کۆبوونەوەکان بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار