فوئاد حوسێن ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا ئاشکرا کرد

بەغدا-KDP.info- (فوئاد حوسێن) سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ره‌وتی سه‌دری ئاشكرا كرد.
ئەمڕۆ شاندێکی هەرێمی کورستان کە لە نوێنەری پارتی و یەکێتی و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پێک هاتوون، سەردانی بەغدایان کرد و دوای دیداریان لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق، شاندەکە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق (حەیدەر عەبادی) و رەوتی سەدریش کۆ بوونەوە.
پێوەست بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان، ئەندامی شاندەکە (فوئاد حوسێن) ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرا کرد کە تێیدا كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ریان خستووەتە بەرباس به مادده‌ی 140 و چاره‌نووسی ناوچه كوردستانییه‌كانیشەوە، هەروەها باسی جێبه‌جێنه‌كردنی بڕگه‌كانی ده‌ستووریش كراوە.
پارتی و یەکێتیی لەم حەفتەیەدا بڕیاریان دا کە شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و پرسی راپرسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا تاوتوو بکەن، (فوئاد حوسێن) ئاشکرای کرد کە پرسی راپرسیان لەگەڵ لایەنەکان لە بەغدا باس کردووە."
لەماوەی رابردوودا ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە زۆرینەی دەنگ بڕیار‌ی دا کە ئاڵای کوردستان بە فەرمیی لەسەر دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان هەڵبکرێ.
شاندی هەرێمی کوردستان وەک (فوئاد حوسێن) بۆ مێدیاکاران ئاماژەی پێدا، له به‌غدا جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه كه بڕیار‌ی په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به كه‌ركووك مه‌ترسیداره، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا رێككه‌وتنه‌كان نابێت به زۆرینه بن و سه‌رۆكی په‌رله‌مان ددانی نا كه په‌له‌یان له بڕیار‌ی پێوەست به كه‌ركووك كردووه.
شاندی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە لە (فازڵ میرانی) سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، (عەدنان موفتی) ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و (فوئاد حوسێن) سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی ھەرێمی كوردستان.




