٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نیاز معمار ئۆغڵوو: گەلی کوردستان مافی بڕیاردان لە چارەنووسی خۆی هەیە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  ئەندامێکی بەرەی تورکمانی ده‌ڵێت، ڕێز لە ڕیفراندۆم و سەربەخۆییی کوردستان دەگرن و، چ بڕیارێکیش دەربارەی کەرکووک بدرێت، ڕێزی لێ دەگرن.

(نیاز معمار ئۆغڵوو)، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی بەرەی تورکمانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''بۆ ئەوەی ئەم گرفتانە نەمێنێت، گەلی کوردستان مافی بڕیاردان لە چارەنووسی خۆی هەیە و، باشترە دەوڵەتی کوردستان و سەربەخۆییی کوردستان ڕابگەیەنرێت، تا گەلی کوردستان چیتر نەبێتە قوربانی و ئێمە ڕێز لە ویست و بڕیاری خەڵکی کوردستان دەگرین.''

(نیاز معمار ئۆغڵوو) گوتیشی: ''ئێمە ڕێگر نین لە مافی خەڵکی کوردستان بۆ پرسی ناوچە کێشەلەسەرەکان و هەربڕیارێک بدرێت، پێشوازیی لێ دەکەین، کەسیش ناتوانێت ڕێگری لە سەربەخۆییی کوردستان بکات، چونکە بووە بە واقع.''

کارزان سەباح هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار