٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیەدە ٢٠٠ سەرکردە و ئەندامانی ئەنەکەسەی دەستگیر کردوون

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژئاوای کوردستان-KDP.info-   بەرپرسی نووسینگەی ئەنەکەسە لە ھەرێمی کوردستان گوتی، چەکدارانی پەیەدە لە سەرەتای پرۆسەی دەستگیرکردنی سەرکردە و ئەندامانی ئێمەوە تا ئێستا  نیزیکەی ٢٠٠ کەسییان دەستگیر کردووە و ئێستاش دەستیان کردووە بە دەستگیرکردنی کەسوکاریان و برایەکی ئەویشیان دەستگیر کردووە.

(خالید عەلی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''پرۆسەی دەستگیرکردنی سەرکردە و ئەندامانی ئێمە لەلایەن پەیەدەی سەر بە پەکەکەوە بەردەوامە و ئێستا جگە لە سەرکردە و ئەندامەکانمان، کەسوکاری سەرکردەکانیشمان دەستگیر دەکەن و برایەکی منیشیان دەستگیر کردووە و ئێستا بێسەروشوێنە و ئێمەش پێمان وایە، بەرپرسیارەتیی گیانی ئەو برایەمان دەکەوێتە ئەستۆی پەیەدە لە ڕۆژئاوای کوردستان.''

(خالید عەلی) گوتی: ''پەیەدە دوای ئەوەی زانی کە دەستگیرکردنی سەرکردە و ئەندامانی ئێمە ناتوانێت ھیچ کاریگەرییەک دروست بکات، ئێستا کەسوکارمان دەستگیر دەکات، بۆ ئەوەی فشار لەسەر ئێمە دروست بکات، بەڵام ناتوانن ھیچ کارێک بکەن.''

(خالید عەلی) ڕاشیگەیاند: ''لە دەستپێکی ئەو پرۆسەیەی پەیەدەوە، کە لەدژی ئێمە وەڕێی خستووە تا ئێستا نیزیکەی ٢٠٠ سەرکردە و ئەندامییان دەستگیر کردووین، کە بەشێکییان ئازاد دەکەن و بەشێکی دیکە دەستگیر دەکەن و چارەنوسی بەشی ھەرەزۆریشیان دیار نییە.''


بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار