٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حیزبە توركمانییەكان: باشترین بژاردە ئەوەیە ھەرێم ببێتەدەوڵەتێكی سەربەخۆ.. پشتگیری دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمان دەڵێ، "ئێمە وەكو حیزبە توركمانییەكان لە ھەرێم و كەركووك، پشتگیری لە ئەنجامدانی ریفراندۆم دەكەین، ئەوانەیش كە دژی ئەو كارەن، سەر بە لایەنێكی شیعەن و نوێنەرایەتیی ئێمە ناكەن".

(محەممەد ئیلخانی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "ئێمە وەكو پێكھاتەی توركمان، پشتگیری لە ئەنجامدانی ریفراندۆم دەكەین، چونكە لەوەتەی عێراق دروست بووە پێكھاتەی توركمان لەلایەن رژێمەكانی بەغداوە چەوسێندراونەتەوە و ھیچ مافێكیان نەبووە و لە دوای رووخانی رژێمی بەعسیش، ڕووبەڕووی توركمانەكان دەبنەوە لەو ناوچانەی لەدەست عێراقن، بۆیە باشترین بژاردە ئەوەیە توركمان لەگەڵ ھەرێم بەشداری ریفراندۆم بكەن و چارەنووسی ھەرێم دیاری بكرێت و ببێتەدەوڵەتێكی سەربەخۆ لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست".

(ئیلخانی) گوتیشی، "ئێمە وەكو حیزبەكانی كۆمەڵەی لیبراڵیی توركمانی و پارتی دیموكراتی كوردستانی و پارتی گەلی توركمانی و پارتی رزگاری توركمانی و كۆمەڵەی رووناكبیرانی توركمانی و حیزبی یەكێتیی توركمانی و حیزبی شیوخی توركمانی و پارتی گەشپێدانی توركمانی كە ئەو حیزبانە لە ھەرێم و كەركووكن، كۆ بووینەوە و تێكڕا پشتگیریی خۆمان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم دەربڕیوە، بۆیە منیش بە نوێنەرایەتیی ئەو حیزبانە قسە دەكەم".

ڕوونیشی كردەوە، ھەندێك ھەن كە بەشێكن لە توركمانەكانی كەركووك نەك ھەموو عێراق و سەر بە لایەنێكی شیعەن، بۆ جێبەجێكردنی ھەندێك مەرامی خۆیان دژایەتیی ھەرێمی كوردستان دەكەن كە لایەنگرانی لایەنێكی سیاسین، گەرنا پێكھاتەی توركمانی بە گشتی دەیەوێت لەگەڵ ھەرێمی كوردستان بێت و پشتگیری لە ریفراندۆم دەكات.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار