نێچیرڤان بارزانی: هاوسۆز و هاوخه‌می گه‌ل و حكوومه‌تی ڕووسیاین

هەولێر-KDP.info- (نێچیرڤان بارزانى) سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یامێكدا كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی نێو میترۆیه‌كی شاری سان پترسبورگی ڕووسیا ئیدانه ده‌كات، ئه‌مه ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
به‌داخه‌وه ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٣-٤-٢٠١٧ له‌نێو میترۆیه‌كی شاری سان پترسبورگی ڕووسیا كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی ئه‌نجام درا كه به‌هۆیه‌وه چه‌ندین كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و بریندار بوون. به توندی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه ئیدانه ده‌كه‌ین و پرسه و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى قوربانیان و گه‌ل و حكوومه‌تى ڕووسیا ده‌كه‌ین و هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداران ده‌خوازین.
تیرۆریستان له هه‌ر شوێنێك بن سوود له بچووكترین ده‌رفه‌ت ده‌بینن بۆ به ئه‌نجامگه‌یاندنی پیلانه گڵاوه‌كانیان و سڵ له كوشتنی خه‌ڵك ناكه‌نه‌وه، گه‌لی كوردستانیش زۆر باش هه‌ست به ئێش و ئازاری كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ده‌كات، چونكه له ڕیزی پێشه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆرستاندایه.
ئه‌م كرده‌وه تیرۆرستیانه له هه‌ر شوێنێك ئه‌نجام بدرێن، ده‌بێت ببنه هانده‌رێكی به‌هێز تا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زیاتر كار له‌سه‌ر بنه‌بڕكردنی تیرۆر له جیهان بكات و له‌و پێناوه‌دا هامه‌هه‌نگیی باشتر بكات.
دووباره هاوسۆزی و خاوخهمیی خۆمان بۆ كه‌سوكاری قوربانیان و گه‌ل و حكوومه‌تی ڕووسیای فیدرال دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
٤/٤/٢٠١٧




