٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حەوت هاووڵاتیی دیكەی ئێزدی رزگار كران

سەرچاوە: KDP.info

 

شنگال-KDP.info- بەرپرسی نووسینگەی رزگاركردنی كوردانی ئێزدی لە دەستی داعش دەڵێ، ئەمڕۆ توانرا حەوت كوردی دیكەی ئێزدی لە دەستی داعش رزگار بكرێن، كە دوو ئافرەت و پێنج منداڵن.

(حوسێن قایدی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "نووسینگەكەمان لەسەر راسپاردەی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بەردەوامە لە رزگاركردنی كوردانی ئێزدی لە دەستی داعش و، ئەمڕۆیش توانرا لە سووریا حەوت كەسی دیكە لە چنگ داعش رزگار بكرێن، كە دوو ئافرەت و پێنج منداڵن".

(قایدی) گوتیشی، "ئەو حەوت كەسە خەڵكی سەنتەری شنگال و دەوروبەری ئەو شارۆچكەیەن و، بڕیارە ھەر ئەمڕۆیش بە كەسوكاریان شاد بكرێنەوە".

بەرپرسی نووسینگەی رزگاركردنی كوردانی ئێزدی ده‌شڵێت، رزگاركردنی ئەو حەوت كەسە، بە ھاوكاریی ھێزە ئەمنییەكان و چەند كەسێكی خێرخواز بووە و، بەڵێنیش دەدەین بەردەوام بین لە رزگاركردنی ئەوانەی ماویشن".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار