کەرکووک پێشنیاز دەکات؛ ئامادەکاری بۆ بەشداری لە گستپرسییەکە کراوە

کەرکووک-KDP.info- (محەممەد کەمال) رایگەیاند، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەن بۆ دوو مەبەستە، یەکەمیان ڕەتکردنەوەی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە لەبارەی هەڵکردنی ئاڵای کوردستانەوە لە کەرکووک و سنووری پارێزگاکە، دووەمیش پێشنیازی بەشداریکردنە لە ڕیفراندۆمەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە 4-4-2017، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، لەبارەی ئەنجامدانی گشتپرسی دەستی پێ کرد.
لە کۆبووەوەکەدا ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک داوای رەزامەندی لە حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی لە کەرکووک، بە ئامانجی یەکلاکردنەوەی چارەنووسی شارەکە، کە ئایا لەگەڵ عێراقدا دەمێنیتەوە، یان بەیەکجاری دەخرێتە سەر هەرێمی کوردستان؟.
(محەممەد کەمال) سەرۆکی کیستی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگاکە دەڵێ، پێشنیاز دەکەین بۆ سازدانی ڕیفراندۆم لە کەرکووک.
ئەو جەخت دەکاتەوە، دەبێ ڕیفراندۆم هەمووی بەیەکەوە بکرێت و دەیشبێ، هەولێر و بەغدایش پێی ڕازی بن، چونکە کەرکووک بەشێکە باشووری کوردستان.
ئیدارەی کەرکووک داوا دەکات گشتپرسی بە یەک پاکێج لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت،
(نەجمەدین کەریم) پارێزگاری کەرکووک لەمبارەیەوە رایگەیاند "ئێستا لە هەرێمی کوردستان باسی ئەنجامدانی گشتپرسی دەکرێت، دەمانەوێت کەرکووک و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمیش تێیدا بەشدار بن، دبێ حیزبەکان باسی بكەن، کە ئێستا دەستیان بە کۆبوونەوە کردووەتەوە و هیوادارم فروانتریش بکرێن".
وەک کۆبوونەوەکەی ٢٨-٣ـی مانگی ڕابردوو، عەرەب و تورکمان، ئەوانی لیستی خۆیان هەیە، بایکۆتی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەن دەکەن، بەڵام ڕیژەی یاسایی بۆ سازدانی کۆبوونەوە دەستەبەرە.
(سەڵاح دەلۆ) بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک- پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، کەرکووکیش بەشداریی لەو گشتپرسییەدا دەکات کە هەرێمی کوردستان خۆی بۆ ساز دەدا و، لێرە ئامادەکاری کراوە.
هاوکات بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە کەرکووک(ئاسۆ مامەند)یش هەمان ڕای بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی هەبوو و گوتی، بۆ بەشداریکردن لەو گستپرسییە ئامادەکاری کراوە.




