شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتی لەگەڵ یەکگرتوودا کۆ دەبنەوە

هەولێر-KDP.info- شاندی ھاوبەشی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەردانی یەكگرتووی ئیسلامی‌یان کرد و، پرسی ریفراندۆم و چارەسەری كێشەكانی ھەرێمی كوردستان دەخەنە بەر باسەوە.
دوێنێ مەكتەبی سیاسیی پارتی و یەكێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە سەرۆكایەتیی (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە پیرمام كۆ بوونەوە، لە راگەیەندراوی كۆبوونەوەكەدا ئاماژەیان دا: "مافی گەلی كوردستانە شێوازی چۆنیەتئی ژیانی سیاسی و ئیداریی خۆی دیاری بكات لە ریفراندۆم و قەوارەی دەوڵەتێكی سەربەخۆییدا، بۆیە هەردوولا بەیەكەوە بڕیاریان دا ئەم بابەتە وەكوو بابەتێكی نەتەوەیی و نیشتیمانی پێكەوە و وەك یەك بۆچوون كاری جیددیی بۆ بكرێت، هەردوولا لە رێگەی لیژنەیەكی هاوبەش ئەم بابەتە لەگەڵ لایەنە سیاسی و نەتەوەییەكانی كوردستان گفتوگۆی لەسەر بكەن بۆ پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش لەپێناو دیاریكردنی كات و میكانیزمی چۆنییەتی ئەنجامدانی ریفراندۆم".
پارتی ویەکێتی دوێنی لیژنەیەکیان پێکهێنا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و ئەمڕۆ دووشەممەس شاندى هاوبه‌شى پارتى و یه‌كێتى سه‌ردانى باره‌گاى مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كگرتوویان کرد و لە ئێستادا کۆ بوونەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانیش، دوانیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ، شاندەکەی پارتی و یەکێتی سه‌ردانى مه‌كته‌بى سیاسیى كۆمه‌ڵى ئیسلامى بکەن.
ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان (هۆشیار زێبارى) راگه‌یاند، یەکێتی و پارتی رێككه‌وتوون دوو لیژنه درووست بكه‌ن. یەکێکیان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان و، یه‌كێكیشیان له‌مڕۆوە ده‌ستبه‌كار ده‌بێت و سه‌ردانى لایه‌نه کوردستانییەكان ده‌كات.
شاندەکەی هاوبەشەکەی پارتی و یەکێتی کە سەردانی یەکگرتوو و کۆمەڵ دەکات پێکهاتووە لە (د. ڕۆژ نووری شاوەیس) و (هۆشیار زێباری)، (مەلابەختیار) و (سەعدی ئەحمەد پیرە).




