هاوكارییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، گه‌یێندرایه نێو مووسڵ

مووسڵ-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كوێت، به‌شه‌خۆراك ده‌گه‌یه‌نێته 1500 خێزانی ناو شاری مووسڵ.
ئه‌مڕۆ 2/4/2017، له درێژه‌ی گه‌یاندنی كۆمه‌ك و یارمه‌تییه‌كانیان بۆ ناو شاری مووسڵ، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كوێت هاوكارییه‌كانیان ده‌گه‌یه‌ننه خه‌ڵكی لێقه‌وماوی ناو شاری مووسڵ و، له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی ئازادكراوی ئه‌و شاره‌دا پارسێلی خۆراكیان به‌سه‌ر 1500 خێزاندا دابه‌ش كرد.
له‌و باره‌یه‌وه (مووسا ئه‌حمه‌د) سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رایگه‌یاند: ''دۆخی مرۆیی خه‌ڵكی ناوچه تازه ئازادكراوه‌كانی مووسڵ زۆر خراپه و به‌ده‌ست بێخۆراكییه‌وه ده‌ناڵێنن، بۆیه هه‌وڵی جیددی ده‌ده‌ین هاوكاریی زیاتر بگه‌یه‌نینه ئه‌و ناوچانه''، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا: ''ئه‌مڕۆ هه‌ڵمه‌تێكمان له‌ناو شاری مووسڵ به‌ڕێوه‌برد، كه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كوێت بوو و تیایدا 1500 خێزانی ئه‌و ناوچانه هاوكاری كران، ئه‌مه چه‌ندین جاره هاوكاریی بگه‌یه‌نینه ناوچه تازه ئازادكراوه‌كان و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌سه‌ر گه‌یاندنی هاوكاری زیاتر بۆیان.''




