هۆزەعەرەبەکانی نەینەوا داوا لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن لە عێراق جیا ببنەوە

مووسڵ-KDP.info- هۆزه‌عه‌ره‌به‌كانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا له ڕاگه‌یەنراوێكدا هۆشداری ده‌ده‌ن و دەڵێن، لە وەڵامی دەنگدانی پەرلەمانی عێراق دەر‌باره‌ى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان له شارى كه‌ركووكدا، كە لەلایەن (نووری مالیكی) و باڵوێزی ئێرانەوە پاڵپشتیى كرا، ئەوانیش داوا لە (مەسعوود بارزانی)، سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەن، جیابوونەوەی هەرێمی كوردستان ڕابگەیەنێت.
گوته‌بێژى فه‌رمى به ناوى هۆزه‌عه‌ره‌به‌كانى پارێزگاى نه‌ینه‌واوە، (مه‌زاحم ئه‌حمه‌د ئه‌لحوێت)، لە ڕاگەیەنراوێکدا، كه وێنه‌یه‌كى دراوه به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان، ڕایگەیاند: ''لە وەڵامی دەنگدانی پەرلەمانی عێراق دەر‌باره‌ى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان له شارى كه‌ركووكدا، كە لەلایەن (نووری مالیكی) و باڵوێزی ئێرانەوە پاڵپشتیى كرا، لێره‌وه ئێمه‌ش، داوا لە (مەسعوود بارزانی)، سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەین، جیابوونەوەی هەرێمی كوردستان ڕابگەیەنێت.''
هه‌ر له ڕاگه‌یەنراوه‌كەدا گوته‌بێژى هۆزه‌عه‌ره‌به‌كانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت: ''وەك هۆزەعەرەبەكانی نەینەوا گلەیی لە پەرلەمانی عێراق دەكەین، لەبەر ئەوەی دەنگدانەكەی دوێنێی، لەلایەن لایەنی دەرەكییەوە بوو، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئێمە، وەك هۆزەعەرەبەكانی نەینەوا ده‌ڵێین، كورد مافی چارەی خۆنووسین و هەڵكردنی ئاڵای كوردستانییان لە كەركووك و ناوچەكوردستانییەكانی تر هەیە.''
له ڕاگه‌یەنراوی هۆزەعەرەبەکانی نەینەوادا زیاتر هاتووه: ''ئێمە، وای دەبینین، كە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، (سەلیم جبووری)، كەسێكی بەكرێگیراوە و لایەنگریی لە كوتلەكەی (نووری مالیكی) دەكات و، دەنگدانەكەی پەرلەمانیش بە فیت و كارى لایەنی دەرەكی بووه، بۆیه ئێمە ئەو ناوچانەی بە دەستی پێشمەرگە ئازاد كراون، بە كوردستانی دەزانین و كەركووكیش بەشێكە لە هەرێمی كوردستان.''
هۆزه‌عه‌ره‌به‌كانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا پێداگریی دەکەن: ''داوای هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە هەموو ئەو ناوچانە دەكەین و، ئامادەین بچینە كەركووك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئەوانەی هەوڵی نیزیكبوونەوە لە كەركووك و ناوچەكانی تر دەدەن و، هەمان مامه‌ڵه‌ى داعش و ڕێكخراوە تیرۆریستییەكانی تریان لەگەڵدا دەكەین.''
لە كۆتاییی ڕاگەیەنراوەکەیاندا، هۆزه‌عه‌ره‌به‌كانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا دەڵێن: ''داوا لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین، هاتنی ئەو پەرلەمانتارانەی عێراق بۆ هەرێم قەدەغە بکات، كە دەنگیان بۆ بڕیارەكە دژی ئەو ئاڵایە داوە، كە نوێنەرایەتیی هەموو ئایین و نەتەوە و مەزهەب و پێكهاتەکان دەكات.''
نه‌شوان به‌رزنجى




