"سه‌رۆكی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و سه‌رۆككۆمارى عیراق كۆده‌بنه‌وه"
_-_Copy_(1)__2017_04_02_h16m6s8__HK.jpg)
بەغدا-KDP.info- ئه‌ندامێكى ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، یه‌كشه‌ممه، سه‌رۆكی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و سه‌رۆككۆمارى عیراق كۆده‌بنه‌وه و، نوێنه‌رى (عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم)یش دەر‌باره‌ى بڕیاره‌كه‌ى په‌رله‌مان سه‌ردانى فراكسیۆنه كوردسانییه‌كانى كردووه.
(د. ئه‌شواق جاف) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانـی ڕاگەیاند: ''ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، یه‌كشه‌ممه، سەعات 4 و نیو سه‌رۆكی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و (فوئاد مه‌عسووم)، سه‌رۆككۆمارى عیراق كۆده‌بنه‌وه.''
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق گوتی: ''كۆبوونه‌وه‌كه دەر‌باره‌ى ئه‌و ڕووداوه دەبێت، كه دوێنێ، شه‌ممه، له دانیشتنى په‌رله‌مانى عیراقدا ڕووی دا و، باسی ئەوە دەکرێت کە هه‌ڵوێستى فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان چى ده‌بێت. چونكه ئه‌مڕۆ ئێمه، وەک فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كۆبوونه‌وه‌كانمان بایكۆت كردووه و به‌شدار نابین، چاوه‌ڕێ ده‌بین، سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان كۆبوونه‌وه‌ى خۆیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمار بكه‌ن و كۆتا هه‌ڵوێستى خۆیان دیاری بكه‌ن، كه لە قۆناغى داهاتوودا چى بكه‌ین. بێگومان ڕاى سه‌ركردایه‌تیى سیاسیى كوردستانیشى ده‌وێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و بڕیاره‌ى دوێنێ درا، سه‌ره‌تایه‌كى ترسناكه و ده‌بێت ئه‌وانیش بێنه سه‌رخه‌ت و ڕاى خۆیان بڵێن.''
(د. ئه‌شواق جاف) گوتیشی: ''هه‌ر ئه‌مڕۆ، نوێنه‌رى (عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم)، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى نیشتمانى، (عه‌بدوڵڵا ئه‌لزه‌یدى) دەربارەی ئەوەی کە ڕووی دا، سه‌ردانى ئێمه، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانى كرد و، ئێمه‌ش به‌ئاشكرا پێمان گوتن، ئه‌وه‌ى له عیراقى ئه‌مڕۆ ده‌كرێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئێمه‌ى كوردەوە قابیلى قبووڵ نییه و، ناكرێت ئێمه ته‌نیا بۆ ته‌واوكردنى ڕێژه‌ى یاسایى له به‌غدا بین و له‌دژى ئێمه‌ى كورد بڕیار بده‌ن.''
نەشوان بەرزنجی




