هه‌ولێر له پاریسه؛ له كۆنفڕانسی 100 شاره‌وانییه‌كاندا به‌شداره

پاریس-KDP.info- له پاریس كۆنفرانسی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانى جیهان به‌ڕێوه ده‌چێت و، ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر رایگه‌یاند، هه‌ولێر یه‌كێك له سه‌د به‌شداربوویه‌كه‌ی كۆنرانسه‌كه‌یه و به فه‌رمی ناگهێشت كراوه.
(عیماد ره‌فعه‌ت) كه ئه‌ندامێكی شاندى باڵاى پارێزگا و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێره له پاریس گوتی، له‌سه‌ر بانگهێشتى شاره‌وانى گه‌وره‌ى پاریس، شاندێكى پارێزگاى هه‌ولێر به سه‌رۆكایه‌تیى (نه‌وزاد هادى) پارێزگارى هه‌ولێر و چه‌ند ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا بۆ به‌شداریكردن له كۆنفراسی 100 شاره‌وانى گه‌وره‌ى جیهان ئێستا له پاریسن.
وه‌ك (عیماد ره‌فعه‌ت) ده‌ڵێ، ئه‌و شارانه‌ی داوه‌تى فه‌رمییان بۆی نێردراوه و هه‌ولێر یه‌كێكیانه، ژماره‌ى دانیشتوانیان پتره له ملیۆنێك كه‌س.. له‌وێدا باس له شێوازى فراوانبوونى سنوورى ئه‌و شارانه ده‌كرێت، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تیی ژینگه‌پارێزى و پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆژیا و خۆگونجاندنى ئه‌م شارانه له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنى دنیا ده‌خه‌نه به‌ر باسه‌وه.
وایش بڕیاره پارێزگارى هه‌ولێر له‌م كۆنفراسه‌دا وتارێك پێشكه‌ش بكات.





