٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چاودێرێكی سیاسی: پەیامەكەی سەرۆك ڕوون بوو.. ئەوەی لەسەر شانی بوو كردی

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- چاودێرێكی سیاسی دەڵێت، پەیامەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان زۆر ڕوون و ئاشكرایە و پێویست بە هیچ تەفسیرێك ناكات، ئەوەی لەسەر شانی ئەو بوو كردی و ئەوەی تر دەكەوێتە سەر لایەنەكان.

چاودێری سیاسی و ماموستای زانكۆ (د. عەبدولحەكیم خەسرۆ)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "پەیامەكەی (سەرۆك بارزانی) زۆر ڕوون و ئاشكرایە و گەر بۆچوونێك سەبارەت بە قەیرانی دارایی یاخود قەیرانەكانی دیكە هەبێت، پێویستە بە هەماهەنگی و لێكتێگەیشتنی هەموو هێزە سیاسییەكان لەسەر مێزی گفتوگۆ قسەی لەسەر بكەن و پرسێكی نەگۆڕە كە بەردەوام (سەرۆك بارزانی) باسی كردووە، چونكە ئەو پرسە بە بێ هەماهەنگی ناكرێت جا بە خۆسەپاندن بێت یاخود بەكارهێنانی هەر وەسیلەیەكی دیكە بێت بۆ خۆسەپاندن، خاڵێكی دیكەیش ئەوەیە، ئەو سازانەی پێشتر هەبووە تێك چووە، بۆیە پێویستە بیری لێ بكرێتەوە و بە شێوازێكی دیكە سازان لەسەر پەرلەمان و حكوومەت بكرێت بۆ ئەوەی لەو قۆناغەدا بتوانن ڕووبەڕووی پێشهاتەكان ببنەوە" .

(خەسرۆ) گوتیشی: "خاڵێكی دیكە هەیە لەو پەیامەدا، ئەویش ئەوەیە كە (سەرۆك بارزانی)) هیچ كات مەبەستی پۆستی خۆی نەبووە، بۆیەش داوای لە هێزە سیاسییەكان كردووە سەرۆكێك دیاری بكەن تا كاتی هەڵبژاردن، واتا لێرە هەڵوێستی سەرۆكی هەرێم ڕوون و ئاشكرایە بەوەی لە پرۆسەی سیاسیدا جگە لەو پێشنیازەی كراوە و پێشتریش هەوڵ دراوە، بێجگە لەم چارەسەرە هیچ چارەسەرێكی دیكە نییە، بۆیە هەر بۆچوونێكی دیكە پێی وابێت جگە لەمە چارەسەری دیكە هەیە، راست نییە .

ئەو چاودێرە سیاسییە ده‌شڵێت، ئەوەی زۆر گرینگ بوو لە پەیامەكەدا، ئەوە بوو كە یەكەم جارە (سەرۆك بارزانی) باسی پرسی ئیرهابی فیكری لە سلێمانی دەكات، بە جۆرێك ئەو فەرمانبەرەی دەیەوێت دەوامی خۆیشی بكات لە ژێر ئەو ئیرهابە فكرییە ناتوانێ بیكات و هەر بەرپرسێكی ئەو سنوورە رایەكی پێچەوانەی هەیە.

(د. عەبدولحەكیم خەسرۆ) زیاتر گوتی: "تا ئەمڕۆ لایەنەكان پەنایان نەبردووەتە بەر گفتوگۆ و كارتیان بەكار هێناوە و كارتەكانیش هەمووی سووتاون، بۆیە سەرۆكایەتیی هەرێم ئەوەی لە سەرشانی بوو كردی و لەمەودوا دەكەوێتە سەر شانی لایەنەكان و هەموو شتەكان خراوەتە ڕوو و پێویست بە هیچ تەفسیرێك ناكات، بۆیە باشترە گفتوگۆ بكرێت و پێویستیشە پارێزگاری لە دەستكەوتەكان بكرێت كە بۆ سەربەخۆیی بەكار هاتوون.

بڵند ئیبراهیم   

هەواڵی پەیوەندیدار