٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دوو لە چەکدارانی دەڤەری ھەڵەبجە کوژراون و یەکێکیش خۆی تەقاندووەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە-KDP.info-  بەرپرسێکی پارتی لە ھەڵبجە ئاشکرای کرد، دوو لە چەکدارانی سنووری ھەڵەبجە کوژراون و یەکێکیش خۆی تەقاندووەتەوە. بە گوتەی ھێزە ئەمنییەکانیش ئەوانە چەکداری داعش بوونە.

(فازڵ بەشارەتی) بەرپرسی لقی 12ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵه‌بجە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، ''بەپێی ئەو زانیاریانەی هەمانە، دوو لە چەکدارەکانی سنووری ھەڵەبجە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون و یەکێکیش خۆی تەقاندووەتەوە و دووەکەی دیکەش، تا ئێستا دیار نین کە ژمارەیان پێنج کەس بوونە.''

(بەشارەتی) گوتیشی، ھەر لە ئاکامی ئەو شەڕەی رووی داوە، دوو كارمه‌ندی ھێزەکانی ئاسایش بریندار بوونە.
ئاماژەیشی دا، تا ئێستا نازانرێت ئەو چەکدارانە سەر بە کێن، بەڵام ھێزە ئەمنییەکان باس لەوە دەکەن ئەمانە سەر بە داعشن.

(بەشارەتی) دەیشڵێ، لە ئێستادا ھێزێکی ئەمنی لە ناوچەکەدا ئاماده‌ییان هه‌یه‌ بۆ ئەوەی ناوچەکە بە تەواوەتی بپشکنن.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار