تیمه‌كه‌ی تره‌مپ دۆستی كوردن؛ بە جیددی گوێ بۆ سەربەخۆیی یان هەر داوایەکی دیکەی کورد دەگرن
__2016_11_20_h15m56s37__HK.jpg)
ئەمەریکا-KDP.info- دیپلۆماتکاری پێشوو و کاربەدەستی باڵا لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە و بریتش غاز (مەهمەت ئۆغوتچو) رایگەیاند، تیمەکەی (دۆناڵد تره‌مپ) سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا دۆستی كوردن و، ئه‌گه‌ر هاتوو كورده‌كان له سه‌رده‌می ئیداره‌كه‌ی (تره‌مپ)دا داوای سه‌ربه‌خۆیی یان چوونیه‌كی له ماف‌دا بكه‌ن وه‌ك به‌غدا، ئه‌وا ئیداره‌یه‌ك له ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه كه به جیددی گوێییان لێ دەگرێ.
(مەهمەت ئۆغوتچو) لە میانی گوتارێكد كه لە ماڵپەڕی ئەلجەزیرە تورکی بڵاو کراوەتەوە، نووسیویەتی، ژمارەیەک لە ڕاوێژکارە هەرە گرینگەکانی (ترەمپ) هاوپەیمانی ئێجگار نزیکی کوردەکانن.
له ناو ئه‌و كه‌سانه‌دا جەنەراڵ (مایک فلین) هه‌یه کە چاوەڕوان دەکرێت ببێتە راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و کەسێکە كوردستانی عێراق هاوشان لەگەڵ پیشمەرگە و دەزگا هەواڵگرییەکانی کوردەکاندا ئۆپەراسیۆنی تایبەتییان ئەنجام داوە. هه‌روه‌ها هەریەک لە (جۆن بۆڵتن) و (نوت گینگریچ) هه‌ن ئه‌وانیش کەسانێکن کە هه‌ڵوێسته‌كانیان له به‌رژه‌وه‌ندیی كورده و بە ئاراستەی کوردستانی سەربه‌خۆیه.
له لایه‌كی دیكه‌وه سیناتۆری ویلایەتی ئالاباما (جێف سێژنس) له نێو تیمه‌كه‌ی (تره‌مپ)دایه و چاوەڕوان دەکرێت ببێتە وەزیری بەرگری، ئه‌و كه‌سه‌ش لە کۆتاییی ساڵەکانی١٩٩٠دا داوای له وڵاته‌كه‌ی كردبوو گرەنتی بداتە کوردەکان.
هه‌روه‌ها یەکێک لە باڵیۆزه‌كانی پێشووی ئەمەریکا لە بەغدا كه (زاڵمای خەلیلزاد)ه و به گوێره‌ی نووسینه‌كه‌ی (مەهمەت ئۆغوتچو) کە دۆستێکی نزیکی کوردەکانە، له ئیداره‌كه‌ی (تره‌مپ)دا پۆستێكی باڵای پێده‌درێت، یان دەبێتە نوێنەری تایبەتی (دۆناڵد تره‌مپ) سه‌رۆكی نوێی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكا، یان دەبێتە جێگری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک.
هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌كه (مایک رۆجەرز) و (وەلید فارسی) بەڕەگەز لوبنانی کە لە تیمەکەی (ترەمپ)دان و چاوەڕێ دەکرێت ئەرکی هەستیاریان پێ بسپێردرێت، کەسایەتیی نزیکن له گه‌لی كورد و دۆستی کوردن.
(مه‌همه‌ت ئۆغوتچو) ئاماژه به‌و قۆناغه‌ش ده‌دات كه ئه‌گه‌ر بێت و له سه‌رده‌می ئیداره‌ی (تره‌مپ)دا کوردەکان داوای سەربەخۆیی یان هەژموونێکی یەکسان لە بەغدا بکەن، ئەوا لە واشنتۆن ئیدارەیەک بوونی دەبێت کە بە جیددی گوێیان لێ دەگرێت و پشتیوانی‌یان دەکات و نوسیوویه‌تی ئه‌م بۆچوونه‌م به هیچ شێوه‌یه‌ك هەڵە نییە.
سه‌رچاوه: الجزیرە تركی + ئاژانسی ئه‌نادۆلو




