شه‌ڕ له سنووری هه‌ڵه‌بجه به‌رده‌وامه؛ ڕوون نییه داعشن یان نا

هه‌ڵه‌بجه-KDP.info- ئه‌م شه‌وی شه‌ممه‌یه، له رۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ڵه‌بجه شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان چنه‌د چه‌كدارێكی نه‌ناسراو و هێزه ئه‌منییه‌كانی سنووره‌كه‌دا رووی دا. به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌رپرسان، شه‌ڕ هێشتا به‌رده‌وامی هه‌یه، به‌رپرسێكی ناوچه‌كه‌یش ده‌ڵێت، نزیكه‌ی ده چه‌كداری نه‌ناسراو بینراون، هه‌ڵبه‌ت نه‌زانراوه كه داعشن یان چه‌كداری دیكه‌ن.
(نوره‌دین به‌شاره‌تی) كارگێڕی لقی دوازده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌له‌بجه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌كانی گریانه و هاوار كه ده‌كه‌ونه رۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ڵه‌بجه‌وه، له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه شه‌ڕ رووی داوه، به هۆیه‌وه دوو هاووڵاتی و ئاسایشێك بریندار بوونه.''
به گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ناوچه‌كه، هێشتا ڕوون نییه ئه‌و چه‌كدارانه سه‌ر به داعشن یان چه‌كداری دیكه‌ن و هاتوونه‌ته ناوچه‌كه‌وه، گوتیشی ''به مه‌زه‌نده‌ی شایه‌تحاڵان ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی رووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ئه‌منی بوونه‌ته‌وه ده چه‌كدارێك ده‌بن.''
ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه شه‌ڕ لێی به‌رده‌وامه و چه‌كداره‌كان دزه‌یان بۆی كردووه، نزیكه له سنوور، وه‌ك (به‌شاره‌تی)یش ده‌ڵێ، ''هیچ سه‌رداوێكمان ده‌ست نه‌كه‌وتووه كه بیسه‌لمێنێ سه‌داسه‌د ئه‌مانه‌ی شه‌ڕیان كردووه چه‌كداری داعش بن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌وه و هێشتا ته‌قه هه‌یه، كه‌سێكیشیان ده‌ستنه‌كه‌وتووه له ڕێیه‌وه بیناسنه‌وه داخۆ داعشه یان گرووپی دیكه‌ن.''
ئه‌و كارگێڕی لقی دوازده‌ی پارتی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "هێزێكی زۆری ئاسایش و دژه‌تیرۆر و هێزی چه‌كدار هاتوونه‌ته ناوچه‌كه.. هه‌ڵبه‌ت ئێواره‌كه‌ی ره‌وشی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه ناو شار و ده‌وروبه‌ری كه‌مێك شڵه‌ژا بوو و خه‌ڵك دڵگران بوون، به‌ڵام ئێستا و دوای هاتنی هێزی سه‌ربازی بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه، تا راده‌یه‌ك شار ئارام بووته‌وه، خه‌ڵكیش هێور بوونه‌ته‌وه و نیگه‌رانییان نه‌ماوه.. سبه‌ینێیش روون ده‌بێته‌وه كێن ئه‌وانه‌ی هاتوونه‌ته ناوچه‌كه‌مانه‌وه.''
قائید میرۆ




