ئەفەندی: ساتری خۆمان لێداوە و ناکشێینەوە

باشیک-KDP.info- (حەمید ئەفەندی) دەڵێ، گوتارەکەی (سەرۆک بارزانی) لە باشیکدا، بە ڕوونی دیاریی کرد کە هیچ جیاوازییەک لە نێوان ئایینەکاندا ناکرێ و لەبەر کوردستانیبوونی ناوچەکەیش، گوتارەکە لەوێدا پێشکەش کرا. دهشڵێ، ''ئەوەی دەیزانین ئێستا ئیمە ساتری خۆمان لێداوە و ناکشێینەوە.''
بەرپرسی میحوەری باشیک (حەمید ئەفەندی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، ''ھێزی پێشمەرگە بەھیچ شێوەیەک لە ناوچە کوردستانییەکان ناکشێتەوە و لەوێ دەمینێتەوە، ئێمە نازانین کە رێککەوتنێکی دیکە لە نێوان هەولێر و بەغدا دەکرێ پێوەست بەم پرسە یان نا، ههڵبهت ئەوەی دەیزانین ئێستا ئیمە ساتری خۆمان لێداوە و ناکشێینەوە.
)ئەفەندی) گوتیشی، ''وتارەکەی (سەرۆک بارزانی) کە لە باشیکدا پێشکەشی کرد لەبەر ئەوەبوو کە ناوچەکە کوردستانییە و گشت پێکهاتە و نەتەوەییەکانی کوردپەروەرن، وتارەکە زۆر لەجێیی خۆیدا بوو، گرینگی و بایەخێکی زۆری هەبوو، چونکە تێیدا بە ڕوونی هات کە جیاوازی لە نێوان ئایینەکان ناکرێ و هەر ئایینێک لە ناوچەکەدا، پێڕۆكارانیشی ئازادانه له مزگهوت، كڵێسا و پهرستشهكانیان ئهركه ئایینهكانیان بهجێ دێنن و نزای خۆیان دهكهن.''
بڵند ئیبراھیم




