بەشارەتی: دەستێک دەیەوێت خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران بەلاڕێدا بەرێت

هەڵەبجه-KDP.info- بەرپرسی لقى12ى پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، دەستێک دەیەوێت خۆپیشاندانی مامۆستا و فەرمانبەران بەلاڕێدا ببات و دهشڵێت، پێویستە فهرمانبهر و دەزگا ئەمنییەکان قبووڵی نەکەن دەنگی نارەزایی ببێتە دەنگی توندووتیژی و ناشرینکردنی سومعەیان.
(فازڵ بەشارەتی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئەگەر وەکو پێشوو مامۆستا و مووچەخۆران بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان و چارەسەرکردنی مووچەکانیان خۆپیشاندان بکەن ھیچ لاریەک لەوە نییە و دەستیان خۆش بێت، بەڵام گەر لایەنێک بیەوێت ئەمه بۆخۆی بقۆزێتەوە، پێویستە خۆپیشاندەران قبووڵی نەکەن دەنگی نارەزایی ببێتە دەنگی توندووتیژی و ناشرینکردنی سومعەی مامۆستایان.''
(بەشارەتی) گوتیشی: "پێویستە نە مامۆستایان و نەدەزگا ئەمنییەکان رێگە نەدەن کاری ئاژاوەگێری لە سنوورەکە ئەنجام بدرێت.''
بەرپرسی لقى12ى پارتی جهخت دهكاتهوه، ''دەستێک ھەیە دەیەوێت ئەو خۆپیشاندانە بەلاڕێدا ببات؛ دووسێ رۆژە کاری لەسەر دەکات و پێشووتریش کاری لەسەر کردووە، ھیوادارم مامۆستایان و فەرمانبەران نەچنە ژێر گوشاری ھەندێک حیزبێكهوه بەتایبەت گۆڕان.''
بڵند ئیبراھیم




