٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فڕاكسیۆنی پارتی: گۆڕان نوێنەرایەتیی ڕەوتێكی فكریی فەوزەوی و تێكدەر دەكات

سەرچاوە: KDP.info
هه‌ولێر-KDP.info-  فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارلەمانی كوردستان لە وەڵامی بەیاننامەكەی بزووتنەوەی گۆڕاندا ڕایدەگەیێنێ، گۆڕان بە هیچ شێوەیەك ئەو مافەی نییە بەناوی گەلی كوردستانەوە بدوێت و بەناوی خەڵكی سەربەرزی كوردستان و چینوتوێژ و هاووڵاتیان قسە لەسەر چارەنووس و ئاییندە و پرسە سیاسییەكان بكات. وه‌ك له‌ وه‌ڵامه‌كه‌ی فڕاكسیۆنی پارتیدا هاتووه‌، گۆڕان نوێنەرایەتیی ڕەوتێكی فكریی فەوزەوی و تێكدەر دەكات و قوتابیی ئەو كەسەیە كە تەنیا بیر لە تێكدانی ڕەوشی سیاسیی كوردستان و ئاسوودەیی خەڵك دەكات.
 

ده‌قی په‌یامی، فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان وەڵامی بەیاننامەكەی گۆڕان دەداتەوە:

لە وەڵامی بەیاننامە پڕ لە هیستریاكەی ڕۆژی پێنجشەممە 17-11-2016ـی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیێنین گۆڕان بە هیچ شێوەیەك ئەو مافەی نییە بەناوی گەلی كوردستانەوە بدوێت و بەناوی خەڵكی سەربەرزی كوردستان و چینوتوێژ و هاووڵاتیان قسە لەسەر چارەنووس و ئاییندە و پرسە سیاسییەكان بكات.فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان وەڵامی بەیاننامەكەی گۆڕان دەداتەوە

لە وەڵامی بەیاننامە پڕ لە هیستریاكەی ڕۆژی پێنجشەممە 17-11-2016ـی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیێنین گۆڕان بە هیچ شێوەیەك ئەو مافەی نییە بەناوی گەلی كوردستانەوە بدوێت و بەناوی خەڵكی سەربەرزی كوردستان و چینوتوێژ و هاووڵاتیان قسە لەسەر چارەنووس و ئاییندە و پرسە سیاسییەكان بكات.

 گۆڕان نوێنەرایەتیی ڕەوتێكی فیكریی فەوزەوی و تێكدەر دەكات و قوتابیی ئەو كەسەیە كە تەنیا بیر لە تێكدانی ڕەوشی سیاسیی كوردستان و ئاسوودەیی خەڵك دەكات. شاگردی ئەو كەسەن كە هانی لایەنگرانی داوە تەقە لە كونسوڵخانەكان بكەن و ئەندازیاری بیانی بڕفێنن و داهێنەری جنێوفرۆشی و ئیرهابی فیكرییە لەناو كورددا. ئەو ڕەوتە بە هیچ شێوەیەك مافی ئەوەی نییە ببێتە دەمڕاست و نوێنەری گەلی كوردستان، ئەو گەلەی  سیمبوڵی پێكەوەژیان و ئازادیخوازی و تێكشكاندنی تیرۆر و دیكتاتۆرییە.
 
پێویستیش ناكات موزایەدە بكەن و خۆتان بكەن بە نوێنەری مووچەخۆر و مامۆستایانی كوردستان. مەبەست لە تێكدەر و ئاژەوەچی و جنێوفرۆش تەنیا ئێوەن كە كوردستان و یەكڕیزیی گەلی كوردتتان تێكداوە. بۆیە دووپاتی دەكەینەوە كە ئێوەی شاگردی جنێوفرۆش و دیلكوژ و هاندەر بۆ كوشتنی كونسوڵەكان، هەتا دەتوانن جنێو بدەن، هەڵپەڕن، ئیرهابی فیكری بڵاو بكەنەوە. چونكە ئەمە پیشەی خۆتانە و ناتوانن خەڵكی سەربەرزی كوردستان پەلكێشی نامەسئولیی خۆتان و هزری تێكدەرانەتان بكەن.
 
باسی یەكڕیزیی دەكەن؟ هەر ئێوە و مامۆستاكەتان بوو حزبێكی گەورە و تێكۆشەرتان لەت كرد، ئێستایش خەریكی خواردنی سەری یەكتر و پیلانگێڕانن لەدژی یەكتری. یەكڕیزیی گەلی كوردستان كاری ئێوە نییە. جنێوفرۆشی و ئیرهابی فیكری و تێكدان ئەو ئەخلاقەیە لەسەری پەروەردە كراون و دوور و نزیك پەیوەندی بە بەها بەرزەكانی گەلی كوردستانەوە و داوا ڕەواكانی خەڵكی كوردستان و مووچەخۆر و مامۆستایان نییە.
 
دەرفەتتان پێدرا مەدەنی بن و هەست بە بەرپرسیارێتی بكەن و زیاتر لە حەقی خۆتان لە حكوومەت و پارلەمان بەشتان برد، بەڵام ناپاكیتان لە تەوافوق و پڕۆسەی سیاسی كرد و یاریتان بە ئاسوودەیی خەڵك و دامودەزگاكانی هەرێم كرد. كە تەپوتۆزی ئیرهابە فیكرییەكەتان لە سلێمانی نیشتەوە ئەو كات بۆ خەڵكی شاری هەڵمەت و قوربانی ڕوون دەبێتەوە كە چیتان كردووە و چۆن یاریتان بە چارەنووسی گەل كردووە.
 
بۆشتان نییە ناوی پێشمەرگە و شنگال بهێنن، ئەوەی لەسەر تێكدان و ڕق و دووبەرەكی و ناپاكی پەروەردە كرابێت بە هیچ شێوەیەك ناتوانێ هاوسۆزی نەهامەتی و ئازاری كوردستان و شنگال بێت. گەلی كوردستان خۆڕاگر بوو، پێشمەرگە مەردانە تۆڵەی شنگالی كردەوە و ئەفسانەی داعشی شكاند، بەڵام ئێوە چیتان كردووە بۆ پێشمەرگە و شنگال؟ ئەوە سەركەوتنی پێشمەرگەیە ئێوەی تەنگاو كردووە و تووشی هیستریا بوون.
 
لە كۆتاییدا دەڵێین گەلی كوردستان لەسەر ڕێگەی خۆی بەردەوام دەبێت و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ سەركەوتن و شكۆ تۆمار دەكات و پاڵپشتی پێشمەرگە و بەها و ئامانجە بەرزەكان دەبێت. ئێوەی پەروەردەی مەدرەسەكەی ڕق و تێكدانی گۆڕانیش هیچتان لەدەست ناكەوێت جگە لە جنێو و هەڵپەڕین. 
 
فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارلەمانی كوردستان
18ـ11ـ 2016

هەواڵی پەیوەندیدار