''بەیاننامەکەی بزووتنهوهى گۆڕان، ئیفلاسی سیاسیی ئەو بزووتنەوەیە دەردەخات''

ههولێر-KDP.info- سهرۆكى فراكسیۆنى پارتی دیموكراتی كوردستان له پهرلهمان وهڵامى ڕاگهیێندراوهكهى بزووتنهوهى گۆڕان دهداتهوه و به ئیفلاسی سیاسیی ئەو بزووتنەوەیەی دهزانێ. دهشڵێ، لە دۆخی نائارامیی بزووتنەوەی گۆڕان و هەڵسوڕاوەکانی تێدەگەن کە لە چ بارێکی دەروونیی خراپدان.
(ئومێد خۆشناو) به ماڵپهرى فهرمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانى ڕاگهیاند: ''بەیاننامەکەی بزووتنهوهى گۆڕان ئیفلاسی سیاسیی ئەو بزووتنەوەیە دەردەخات، بۆیە ئەوان کەوتوونەتە ئەو حاڵەتە دەروونییە نائاساییە و، هەمیشە هەوڵی چەواشەکاری دەدەن. ئێستا ئهوان چوونەتە قۆناخێکی دیکە و تووشی هێستریا بوونە و هەموو بنەماکانی ئەخلاقی سیاسی و بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتییان لەدەست داوە، دهیانهوێت لە رێگەی بەیاننامەی جۆراوجۆرەوە دۆخەکە ئاڵۆزتر بکهن، چونکە لە بنەمادا حیزبێکی فەوزەوین".
(خۆشناو) ڕاشیگهیاند: "ئەو دۆخەی ئێستای گۆڕان، دەرەنجامی ئەو سیاسەتە هەڵەیەی ڕابردوویانە، کە کەسی یەکەمیان وەکو کەسایەتییەکی نادیار، ناوەناوە دەردەکەوێت و دواتر وەکو فریادڕەسێکی بێچارە دەگەڕێتەوە و نایشتوانێت دۆخەکە بگۆڕێت".
سهرۆكى فراكسیۆنى پارتی دیموكراتی كوردستان دەشڵێت: "بزووتنەوەی گۆڕان باسی خەمەکانی خەڵک دەکات، بەڵام هێشتا خەڵک لای ئهوان ئامرازە نەک ئامانج بۆ خۆشگوزەرانی، ئێستایش دەزانن کە خەڵک لە ئامانجی ئەوان تێگەیشتووە، دەیانەوێت خەڵک جارێکی دیکە بەکار بهێننەوە بۆ ئامانجەکانی خۆیان، تەنانەت دەست لەگەڵ دووژمنانی کوردیش تێکەڵ دەکەن بۆ ئەوەی بگەن بە مەرامی خۆیان و خۆیان لەو چەقبەستووییە رزگار بکەن".
(ئومێد خۆشناو) گوتیشى: "گۆڕان باسی شنگال دەکات، من لێیان دەپرسم ئەوان دەزانن شنگال لە رووی جیۆگرافییەوە دەکەوێتە کوێی باشووری کوردستان؟ رووبەری چەندە؟ دانیشتووانی کێن؟ ئاخر دڵنییام ئەوان تەنها لەسەر نەخشە شنگالیان بینیوە. ئەی بۆچی باسی 1050کم شەڕی پێشمەرگە لەگەڵ داعشدا ناکەن کە زیاتر لە دوو ساڵ و نیوە بەردوامە؟ تەنها جارێک رێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان بیندرا بچێتە بەرەی جەنگ و هەوڵ بدا ورەی پێشمەرگە بەرز بکاتەوە؟."
نهشوان بهرزنجى




