٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دروستکردنی ژووری عەمەلیات بۆ رەوشی کەرکووک گرینگه‌

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info-  بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنەکاندا جەختیان کردووە لەسەر دروستکردنی ژوورێکی عەمەلیات بۆ شاری کەرکووک.

(محەممەد كەمال) بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كەركووك بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ''دوێنێ لەگەڵ هەریەک لە ئاسایشی پارتی و یەکێتی، بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەکان و  سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی ئەنجوومەنی پارێزگا، کۆ بووینەوە و، بە پێوست و گرینگمان زانی ژوورێکی عەمەلیات بۆ رەوشی شاری کەرکووک دروست بکرێ.''

پێوەست بە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی حزب و لایەنەکانیش لە کەرکوودا، (محەممەد کەمال) دەڵێ، ئاگاداری ئەو کۆبوونەوە نەبوون و بانگهێشت نەکراون، بۆیە بەشدار نەبوونە.

هەواڵی پەیوەندیدار