٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كاكەیی: دوای پەیامەكەی سەرۆك بارزانی، دڵنیایی گەڕاوەتەوە نێو خەڵكی

سەرچاوە: KDP.info

خازر-KDP.info- بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، بە هۆی ئەو لێدوانانەی چەند رۆژێكە لەبارەی كشانەوەی پێشمەرگە لەو ناوچانەی ئازادی كردوون بڵاو كراونەتەوە، خەڵكی ناوچە ئازادكراوەكان هەستیان بە مەترسی كردبوو، بەڵام دوای پەیامەكەی (سەرۆك بارزانی) دڵنیایی گەڕاوەتەوە نێو خەڵكی و بە كشانەوەی پێشمەرگە تووشی جینۆساید و تاوان دەبنەوە.

(حەبیب كاكەیی)، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی خازری پارتی دیموكراتی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "پەیامەكەی دوێنێی (سەرۆك بارزانی) لە ناحیەی باشیك، لە كاتی خۆیدا بوو تا دڵنیایی بدرێتە دانیشتووانی ناوچە تازەئازادكراوەكان، چونكە چەند رۆژێكە لێرە و لەوێ باس لە كشانەوەی هێزی پێشمەرگە لە ناوچە كوردستانیەكان دەكرێت، ئەوەیش بووەتە جێگەی دڵگرانیی پێكهاتەكان، دوێنێ دوای ئەوەی (سەرۆك بارزانی) رایگەیاند پێشمەرگە ناكشێتەوە و بەجێتان ناهێڵین، ئەوە ئارامیی بەخشی بە دڵ و دەروونی ئەو خەڵكەی مەترسییان هەبوو پێشمەرگە بكشێتەوە و بەجێیان بێڵن".

(كاكەیی) گوتیشی: "پێشتر خەڵكی ناوچە كوردستانییەكانی دەوروبەری مووسڵ و دەشتی نەینەوا تووشی مەترسیی گەورە بوونە و لە هاتنی رێكخراوی قاعیدەوە تا هاتنی چەكدارانی داعش خەڵكی ئێمە رووبەڕووی جینۆساید و تاوانی دژی مرۆڤایەتی بوونەتەوە و بە كشانەوەی پێشمەرگە جارێكی دیكە مەترسی دەكەوێتە سەر هاوڵاتیانی گشت پێكهاتەكان، تا پێشمەرگە نەهاتە ئەو ناوچانە، خەڵك دڵنیا نەبوو لە ژیانی خۆی".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار