٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زه‌بری پێشمەرگە، هۆكاره‌ كه‌ داعش خۆ لەبەرده‌م سوپای عێراقدا ناگرێت

سەرچاوە: KDP.info

باشیک-KDP.info-  فەرماندەی لیوای حەوتی پیادەی هێزی پێشمەرگە رایگەیاند، هەرچی تیرۆریست لەناو باشیك و دەورووبەری ئەو شارەدا هەبووە هەموویان لەناو براون، ئەوەیش هۆكار بووە بۆ ئەوەی داعش خۆ لەبەر سوپای عێراق نەگرێت.

لیوا (بەهرام عەریف یاسین) فەرماندەی لیوای حەوتی پیادەی هێزی پێشمەرگە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ''هێزی پێشمەرگە به‌ فێڵ و تەكتیك و كردەوە خراپەكانی داعش شاره‌زا بووە، زۆربەی زۆری خاكی كوردستانیش لە تیرۆریستان ئازاد كراوە، بەتایبەتی دوای وەدەرنانی داعش لە باشیكدا كە لە هەندێك شوێنی مووسڵیش داعش نەماوە، ئەوەیش هەموو بۆ هێزی پێشمەرگە دەگەڕێتەوە، بۆیە بە دڵنیاییەوە مەترسیی داعش لەسەر هەرێمی كوردستان نەماوە.''

گوتیشی: لە میحوەری باشیكدا داعش تووشی زیانێكی زۆر بووە لەسەر دەستی هێزی پێشمەرگە، كە هەرچی تیرۆریست لەناو باشیكدا و دەورووبەری ئەو شارە هەبوو هەموویان كوژران، ئەوەیش هۆكار بوو بۆ ئەوەی داعش خۆ لەبەر سوپای عێراق نەگرێت".

ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار