بههمهن كاك عهبدوڵڵا: پڕۆژەکەیان شکستی برد

سلێمانی-KDP.info- كادیرێكی پێشكەتووی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، مامەڵەكردنی بەغدا لەگەڵ پارێزگاكانی لەساڵی 2004ـدا شكستی هێناوە و بەغدایش رەتی كردووتەوە بەجیا مامەڵە لەگەڵ هیچ پارێزگایەكدا بكات.
(بەهمەن كاك عەبدوڵا) كادیری پێشكەتووی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند "پیلانی گۆڕان بۆ گەڕانەوەی سلێمانی بۆسەر بەغدا شكستی هێنا، چونكە حكوومەتی عێراق رەتی كردووتەوە بەجیا مامەڵە لەگەل هیچ پارێزگایەكی هەرێمی كوردستاندا بكات و بەوەش پڕۆژەی گۆڕان سەرناگرێت، لە ساڵی ـ2004یش پڕۆژەیەكی وەها هەبوو مامەڵە لەگەڵ پارێزگاكان بكات، بەڵام هەر زوو كورد دژی وەستا و پڕۆژەکە شکستی برد.''
(بەهمەن كاك عەبدوڵا) گۆتیشی "زۆرێك لە فەرمانبەران و مامۆستایانی سنووری سلێمانی و گەرمیان کە ناسراون، دەیانەوێ بچنە سەر دەوامی خۆیان و دەست بە پڕۆسەی خوێندن بكرێتەوە، بەڵام لایەنێكی سیاسی ریێگە نادات مامۆستا و فەرمانبەرانی حكوومەت بچنەوه سەر دەوامی خۆیان و بۆ مەرامی سیاسی بەكاریان دێنن.''
ئهو جهختیش دهكاتهوه لهوهی كه، ''ئەگەر سبەینێ راپرسی بكرێت بۆچوونی خەڵكی سلێمانی لەگەڵ گۆڕاندا نییە.''
قائید میرۆ




