لیوای رۆژئاوا هیوایانە لە سووریادا بۆ پارێزگاری لە کورد شەڕ بکەن
__2016_11_16_h16m55s45__HK.jpg)
ئاژانسەکان-KDP.info- نیویۆرک تایمز بابه‌تێکی بڵاوکردووه‌ته‌وه که، لیوای ڕۆژئاوا زۆر ئازایانه هاوشان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه شه‌ڕی داعش ده‌که‌ن و ئاره‌زووی ئه‌وه‌یان هه‌یه یه‌په‌گه ڕێگر نه‌بووایه ئه‌و شه‌ڕه له ڕۆژئاوای کوردستانیش بکه‌ن.
جه‌نه‌راڵ محه‌مه‌د ڕه‌شید، که خه‌ڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە و فه‌رمانده‌یی هێزێکی ٣٣٠٠ که‌سی ده‌کات ده‌ڵێت "هیوامان بوو ئه‌و شه‌ڕه له ڕۆژاواش بکه‌ین، به‌ڵام چەکدارانی یه‌په‌گه ڕیگا ناده‌ن بگه‌ڕێینه‌وه ڕۆژئاوای کوردستان. ڕاپۆرته‌که‌ی نیویۆرک تایمز باسی ڕێکخراوی هێزه‌که و ڕاهێنراوییان ده‌کات له‌لایه‌ن هێزەکانی زێره‌ڤانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌کات کە توانایان زۆر به‌رزه، هه‌روه‌ها فه‌یسه‌ڵ که ئه‌ندامێکی دیکەی هێزه‌که‌یه ده‌ڵێت " ئێمه شه‌ڕی یه‌په‌گه ناکه‌ین ئه‌گه‌ر ڕێگاش نه‌دات بگه‌ڕێینه‌وه ڕۆژئاوا، چونکه شه‌ڕی کورد و کورد به لای فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه‌وه هێڵی سووره ."




