چادرگه بۆ 730 خێزانی كه‌مپی به‌حركه دابین كرا.. نه‌وتی سپییش درا به 1757 خێزانه‌ئاواره‌ی كه‌مپه‌كانی دیبه‌گه

هه‌ولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری UNHCR له كه‌مپی به‌حركه خێوه‌ت بۆ 730 خێزانه‌ئاواره دابین كرد، هه‌روه‌ها له كه‌مپه‌كانی دیبه‌گه ژه‌مه‌خۆراكی گه‌رم و په‌ناگه و پارسێلی خۆراك و نه‌وت و پێداویستیی جۆراوجۆری دابین كرد.
رۆژی 16/11/2016 له‌درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستیه‌كان به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی وه‌رزی زستان له هه‌ڵمه‌تێكدا به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ UNHCR له كه‌مپی به‌حركه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر كه تایبه‌ته به ئاواره‌كانی مووسڵ و ئه‌نبار و سه‌لاحه‌دین و شنگال و ده‌وروبه‌ری، دوو هه‌ڵمه‌تی دابه‌شكردنی په‌ناگه و خێوه‌ت به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا به‌ڕێوه چوو، یه‌كه‌میان دابه‌شكردنی 110 خێمه بوو به‌سه‌ر 110 خێزان و هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی چادر به‌سه‌ر 620 خێزانی كه‌مپه‌كه‌دا.
شایانی باسه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له زۆربه‌ی كه‌مپی ئاواره‌و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان رۆژانه هه‌ڵمه‌ته‌كانی دابه‌شكردنی خۆراك و پێداویستی به‌ڕێوه ده‌بات و به‌رده‌وامیش ده‌بن له هاوكاریكردنی زیاتری په‌نابه‌رو ئاواره‌كان و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی رۆژانه‌یان.
هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كه‌مپه‌كانی دیبه‌گه ژه‌مه‌خۆراكی گه‌رم و په‌ناگه و پارسێلی خۆراك و نه‌وت و پێداویستیی جۆراوجۆر به‌هاوكاری ژماره‌یه‌ك رێكخراو پێشكه‌ش به 1757 خێزان و 750 كه‌سی ئاواره‌ی مووسڵ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌كات.
دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستییه‌كان به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و ئاواره‌كاندا له هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه له كه‌مپی دیبه‌گه درێژه‌ی هه‌یه و په‌ناگه و پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیان و پێدانی دووژه‌مه ژه‌مه‌خۆراكی گه‌رم به‌خێزان و كه‌سی ئاواره‌ی تازه‌هه‌ڵهاتووی ژێر ده‌ستی داعش دابین ده‌كات.
له‌لایه‌كی دیكه و له هه‌ڵمه‌تێكی تردا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و هه‌ردوو رێكخراوی UNHCR بۆ وه‌رزی زستان ده‌ستكرا به دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر 1757 خێزان، كه هه‌ر خێزانێك 60لیتر نه‌وتیان پێدرا. له‌لایه‌كی دیكه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ IRCS,WFP,UNHCR و كۆمپانیای دارین و فه‌رمو دوو ژه‌مه خواردنی گه‌رمیان به‌سه‌ر 750 كه‌سی تازه ئاواره‌ی كه‌مپه‌كه‌دا دابه‌شكرد.
شایانی باسه، ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كه‌مپی دیبه‌گه، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هاوكاری و پێداویستی به‌سه‌ر خێزانه ئاواره‌كاندا دابه‌ش ده‌كات، هاوكات بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی كه تازه روو ده‌كه‌نه كه‌مپی دیبه‌گه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ چه‌ند رێكخراوێكی بیانی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی و ژه‌مه خۆراكی گه‌رم و په‌ناگه‌و چه‌ندین پێداویستی دیكه‌یان بۆ دابین ده‌كات.





