وەزیری بەرگریی کەنەدا: بەرگریکردن لە کورد لە شەڕی داعش ئەرکی ئێمەیە

هه‌ولێر-KDP.info- وەزیری به‌رگریی که‌نه‌دا ڕایگەیاند، به‌رگریکردن له به‌ره‌ی شه‌ڕدا له کورد و مه‌ده‌نییه‌کان له چوارچێوه‌ی ئه‌رکه‌کانمانه له شه‌ڕی دژ به داعش.
وه‌زیری به‌رگریی و سه‌رۆکی دیوانی به‌رگریی که‌نه‌دا، له په‌رله‌مانی که‌نه‌دا شێوازی کاری خۆیان له شه‌ڕی دژ به داعش له عێراق بۆ ئۆپۆزسیۆنه‌کانی په‌رله‌مانی وڵاتەکەیان ڕوون کرده‌وه.
بەپێی هەواڵێکی سایتی هوفینگتۆن پۆس، هه‌ردوو به‌رپرسه‌که‌ی به‌رگریی کەنەدا ڕایانگه‌یاند "جگه له ڕاوێژکاری حاڵه‌تی ڕێگه‌پێدراوی ئێمه به‌رگرییه کاتێک ته‌قه‌مان لێ ده‌کرێت، به‌ڵام هه‌ندێکجار پێویسته ئێمه دەستپێشخەری بکەین لە شەڕدا بۆئەوەی هێرشمان نەکرێتەسەر. هه‌روه‌ها پاراستنی گیانی پێشمه‌گه و هاووڵاتیی سڤیلی کوردیش هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دایه، کاتێک ببینین پێشمه‌رگه ئه‌و چه‌که‌ی پێیه‌تی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه کارا نییه، ئێمه ده‌بێ بەجواب بێین."




