محەمەد حاجی: دابڕینی سلێمانی ههوڵێكی نهزۆكه گۆڕان دهیدات.. له هێنانی مالیكیشدا شهرمهزارییان بۆ مایهوه

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی پێشووی ژووری پەیوەندییە سیاسییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، پڕۆژەکەی گۆڕان ھەوڵێکی نەزۆکە بۆ پارچەکردنی کوردستان، بەڵام جگە لە شەرمەزاری ھیچی تریان بۆ نامینێتەوە، چونکە بەغدا پەیوەندی لەگەڵ دامودەزگا شەرعییەکانی ھەرێم ھەیە نەک لەگەڵ گۆڕاندا.
(د.محەممەد حاجی) بەرپرسی پێشووی ژووری پەیوەندییە سیاسییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان و چاودێری سیاسی، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "پڕۆژەکەی گۆڕان بۆ جیاکردنەوەی سلێمانی پرسێکی نادەستوورییە، چونکە دەستوور باس لەوە دەکات ھیچ ھەرێمێکی دیکە لەناو ھەرێم دروست نابێت، لهبهر ئهوهی سنوور و دامودەزگاکانی ھەرێم ھەموو بە فەرمی ناسراون، ئەمە خاڵێک و خاڵێکی دیکە ئەوەیە کە گۆڕان ئەمە ھەوڵێکی نەزۆکە دەیدات بۆ پارچەکردنی کوردستان و دژ بەدەرئەنجام و بەرھەمی خوێنی شەھیدانە، بۆیە ئەمە پێشنیازێکە بزووتنەوەی گۆڕان فرێیداوە بۆئەوەی فشار لەسەر پارتی دیموکراتی کوردستان دروست بکات، ئەگەرنا خۆیشیان دەزانن شتێکی لەوبابەتە سەرناگرێت.''
(محهممهد حاجی) گوتیشی: "گۆڕان قورساییەکی ئەوھا گەورەی نییە بتوانێت ھاوکێشەکان لە ھەرێم و عێراقدا بگۆرێت، دامودەزگاکانی شەرعی ھەرێمی کوردستان پەیوەندی لەگەڵ بەغدادا ھەیە و لەئێستادا پەیوەندییەکە باشە، بۆیە بەغدا نایهت رێککەوتن لەگەڵ گۆران بکات، بەڵکو رێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی ھەرێم و سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستاندا دەکات، جگە لەوەش گۆڕان نۆ کورسی لە ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراقدا ھەیە کە لە کۆی 325کورسیدا ھیچ قورساییەکی وای نابێت.''
(د.محەممەد حاجی) دهشڵێت، ئەوەی گۆڕان دەیکات ھەڵمەتێکە بێئەنجام دەبێت و خۆی شەرمەزار دەکات و، دەیەوێت بە خەڵکی عێراق و ھەموولایەک ڕابگەیهنێت ھەرێم یەکگرتوو نییە و دۆخی ھەرێم خراپە، بەڵام سەنتەری بڕیار لای ئەوان نییە، بەڵکو لەلای دامودهزگا شەرعییەکانە.. له رابردوویشدا (نووری مالیکی)یان ھێنا بۆ سلێمانی بۆ ئیستفزازکردنی دەزگا شەرعییەکانی ھەرێمی کوردستان، بەڵام جگە لە شەرمەزاربوونی خۆیان ھیچی لێ بەرھەم نەھات.''
بڵند ئیبراھیم




