٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شارەزایانی یاسایی: پڕۆژەكەی گۆڕان پێچەوانەی دەستوورە؛ ڕاپرسیی دەوێ و بە خواستی حزبەکان ناکرێ

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- ئەندامانی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق دەڵێن، پڕۆژەی مامەڵەكردنی بەغدا بە شێوەی جیا لەگەڵ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا، پێچەوانەی دەستووری عێراق و جێبەجێكردنی خواستی دوژمنانی گەلی كوردە.
 
(ئازاد ئەبوبەكر) کە ئەندامی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی عێراق بووە لە خوولی پێشوودا، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی  كوردستانی راگەیاند: "پڕۆژەی جیاكردنەوەی سلێمانی و هەڵەبجە لە هەرێمی كوردستان و گەڕانەوە بۆ بەغدا، دژی خواستی گەلی كوردستانە، لەبەر ئەوەی لە ساڵی ١٩٩٢پەرلەمانیان هەڵبژارد كە نوێنەری ئەو میللەتەیە و بڕیاری داوە كە هەرێمی كوردستان هەرێمێكی فیدراڵی بێت، بۆیە ئەو بۆچوونە پێچەوانەی دەستووری عێراق و خواستی گەلی كورد و پەرلەمانی كوردستانە، چونكە میللەت بڕیاری داوە".
 
(حاكم شێخ لەتیف) كە لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراقدا سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان بووە و پسپۆڕیی لە بواری دەستووردا هەیە، لەبارەی ئەم پڕۆژەی خۆڕادەستکردنەوەیە بە بەغدا ڕوونی کردووەتەوە "لە ڕووی دەستوورییەوە پێچەوانەی دەستووری عێراقە. دەستوورەكە لە ماددەی 117 دانی بە هەرێمی كوردستان بە سنووری پێش 19-3-2003 داناوە وەك یەك یەكەی دەستووری، واتە یەك هەرێم لەناو عیراقی فیدراڵ، بۆیە هەر یاسایەك دەربچێ لە پەرلەمانی عێراق بەئاراستەی مامەڵەكردنی راستەوخۆی بەغدا لەگەڵ پارێزگاكانی هەرێمدا، پێچەوانەی دەستوورە و ئەگەر لە دادگای فیدراڵی عێراق تانەی لێبدرێت هەڵدەوەشێتەوە".
 
(ئازاد ئەبوبەكر)ـیش هەمان قسە دووپات دەکاتەوە و دەڵێ: "دەستووری عێراق وەكو هەرێم مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا دەكات جیا لە پارێزگاكانی دیكەی عێراق، بۆیە ناكرێت لایەنێك یاخود حیزبێك باس لەوە بكات بەغدا بە جیا مامەڵە لەگەڵ سلێمانی یان پارێزگایەکی تردا بكات، هەڵبەت ئەمە واتای هەڵوەشاندنەوەی هەرێمە كە پێچەوانەی دەستووری عێراقە."
 
(حاکم شێخ لەتیف) کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەی خۆی "فەیسبووک" ڕوونکردنەوەی لەوبارەوە داوە، پێوەست بە وا داواکاریه‌ک کە هەڵوەشاندەوەی هەرێمێکە و دەڵێ، "هەموو خەڵكی هەر سێ پارێزگاكەی هەرێم كاتی خۆی بەشدار بوون لە دەنگدانی ڕاپرسی لەسەر دەستوور، بۆیە بۆ گۆڕینی پارێزگاكانی هەرێم جا بەگێڕانەوەیان بێت بۆ بەغدا واتە بكرێنەوە بە پارێزگای ڕێكنەخراو لە هەرێم بێت یان بەرەو سەربەخۆیی بێت، لە هەردوو حاڵەتدا ئەبێ بە دەنگدان‌ و راپرسیی خەڵكی هەرێم بێت".
 
ئەو داوایە کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا گۆڕان لە ڕێی نوێنەرەکەیەوە لە پەرلەمانی عێراق بە گوێی خەڵکی کوردستانی دادا و کۆی چینوتوێژەکانی هەرێمی کوردسستانی پێ نیگەران بوون و کاردانەوەی تووندی بەدوای خۆیدا هێنا، سەرۆكی ئێستای فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق بە سایتی خەندانی ڕایگەیاندبوو، "گۆڕان و یەكێتیی ‌و كۆمەڵ پڕۆژەكەیان ئامادە كردووە."
 
لەم بارەیەوە (ئازاد ئەبوبەکر) کە لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی پەرلەمانی عێراق بووە جەخت دەکاتەوە: "ئەمە خواستی هەندێك وڵاتی دەوروبەرە، چونكە نەیانشاردووەتەوە كە ئەوان نایانەوێت عێراق پارچە بێت و هەرێم ریفراندۆم بكات، بۆیە خەڵكی كوردستان پێشتر كە داوای فیدراڵی كردووە ئێستا كاتی ئەوەیە داوای سەربەخۆیی بكەن، بۆیە ئەوان دێن پیلان دادەڕێژن بۆ ئەوەی ئەو هەرێمە بچووك بكەنەوە تا نەتوانن ریفراندۆم بكەن و داوای دەوڵەتی كوردستان بكەن."
 
دووپاتی دەکاتەوە، "ئەم داوایەی ئێستا بۆ گەڕانەوە بۆ بەغدا، تەنیا بۆ دژایەتیكردنی خواستی گەلی كوردە، چونكە ئەوان دەیانەوێت لەو رێگەیەوە رق و كینەی خۆیان و خواستی دوژمنانی كورد جێبەجێ بكەن."
 
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار