٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئومێد خۆشناو: قسەکانی عەتا سەراوی زۆر لە خۆی گەورەترن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  (ئومێد خۆشناو) دەڵێت: "(عەتا سەراوی) نەخۆشیی پارتی گرتووە و ماوە ماوە قسەی زۆر گەورەتر لە خۆی دەكات، لە دواقسەشیدا باس لە پێگە و سەنگی پارتی لە سنووری سلێمانی دەكات گوایە پارتی وەكو میوان مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت، ئێمەیش دەتوانین بڵێین لە زۆر شوێنی دیكە خەڵكی دیكە بەقەد ئاوارەیەك لەو ئاوارانەی كە لە ناوچەكانی تری عێراق پەنایان بۆ هەرێمی كوردستان هێناوە، تاماشایان دەكەین و هەر ئەوەندە مافەیان لە ناوچەكانی دیكە دەبێت" .

(ئومێد خۆشناو) کە کادیرێکی پێشکەوتووی پارتی دیموکراتی کوردستانە، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "(عەتا سەراوی) ماوە ماوە قسەی زۆر گەورەتر لە خۆی دەكات، لە دواقسەشیدا باس لە پێگە و سەنگی پارتی لە سنووری دەڤەری سلێمانی دەكات، گوایە پارتی وەكو میوان مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت، یان دێت باس لە 31ـی ئاب دەكات، ئێمە بە بیری ئەو بەڕێزە دێنینەوە ئەگەر 31ـی ئابی لە بیرە با 17ـی ئاب و دوای 31ـی ئابیش لەبیر نەكات، بۆیە ئەو بەڕێزە بەو شێوازە كە باس لە سەنگی پارتی لە دەڤەری سلێمانی دەكات، پێی دەڵێین ئێمە پارتین و خەڵكی كوردستان شاهیدە پارتی لە قووڵایی مێژوو و جەماوەر لە سەرتاسەری كوردستاندا پێگە و سەنگ و قورساییی خۆی هەیە" .

ئەو جەخت دەکاتەوە لەوەی: "ئەگەر بەو زمانە قسە لەگەڵ یەكتری بكەین و وا لە پارتی دەڕوانێ، ئێمەش دەتوانین بڵێین لە زۆر شوێنی دیكە خەڵكی دیكە بەقەد ئاوارەیەك لەو ئاوارانەی كە لە ناوچەكانی تری عێراقەوە پەنایان بۆ هەرێمی كوردستان هێناوە، تاماشایان دەكەین و هەر ئەوەندە مافەیان لە ناوچەكانی دیكە دەبێت، بەڵام ئێمە پێمان وایە ئێستا یەكگرتوویی و یەكڕیزیی خەڵكی كوردستان پێویست دەكات. ئاخر ئەو بەڕێزە نابێت بەو شێوازە باس لە پارتی دیموكراتی كوردستان بكات. پێیشی دەڵێین ئەگەر ئەو دەربڕینانەی هەبێت ئێمە لەو بەڕێزە دەپرسین و بەر لەوەی باسی 31ـی ئاب بكەی 17ـی ئاب بەبیری خۆت بێنەوە و، لێی دەپرسین ئایا ئەو دەزانێت 66مانای چی".

(ئومێد خۆشناو) کە سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانیشە لە پەرلەمانی كوردستان گوتیشی: "هیوادارین ئەو بەڕێزە بەقەد سەنگی خۆی و سەنگی ئەو حیزبەی كە تێیدایە و پێی دەنازێت، پێی خۆی ڕابكێشێت و بە شێوازێكی دروست و واقعی و مەنتقیانە لێدوان بدات، ئەگینا ئێمەیش لە جێگای هەر وەڵامێك لەو وەڵامانەی كە ئەو جۆرە پەیامانەی ئەو بەڕێزە و خەڵكی دیكە پێی دەدوێن، دەیان قسەمان هەیە، بەڵام پێمان وایە دۆخی هەرێمی كوردستان و بەرژەوەندییە گشتییەكانی هەرێمی كوردستان لە سەرووی ئەو شتانەوەیە و بەو جۆرە لێدوانانە ئێمە هیچ نیگەرانیەكمان نابێت، چونكە ئاییندەی خۆمان و هەرێمی كوردستان و خەڵكی كوردستان بە باشی دەبینین، بەڵام ئەو بەڕێزە و نموونەی ئەو بەڕێزە تەنیا پارتی دیموكراتی كوردستان دەبینن، بۆیە نەخۆشیی پارتییان گرتووە، ئەگینا ئاسان نییە بەلایانەوە پارتی لە چ پێگەیەكە و ئەوانیش لە چ پێگەیەكدان".

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار