٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە دەیەوێ، بە کەمترین زیان داعش لە کۆمەڵگا ئازادنەکراوەکانی شنگال وەدەر بنێ

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  جێگری فەرماندەیی شنگالی هێزەكانی پێشمەرگە دەڵێت، پێنج كۆمەڵگا ماون لە سنووری میحوەری شنگال لە تیرۆریستانی داعش پاك بكرێنەوە و، ئەو پێنج شەش گوندەش كە نزیكن لە بەعاج و بلێجەوە، پێشمەرگە دەیەوێت بە كەمترین زیان ئازاد بكاتەوە.

عەمید (سمێ بۆسەلی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگەیاند: "لە دوای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ، تیرۆریستانی داعش لە قەزای بەعاج و ناحیەی بلێج كە دوو شوێنی عەرەبنشینن و دەكەونە تەنیشت باشووری شنگال و رێگای تیرۆریستانە لە مووسڵەوە بۆ سووریا، سێ جار هێرشیان كرد بۆ میحوەری شنگال، بەڵام خۆشبەختانە تێک‌شکێندراون و زیانی گەورەیان پێ كەوتووە."

(بۆسەلی) ڕاشیگەیاند: "پێنج كۆمەڵگا ماون لە سنووری میحوەری شنگال لە تیرۆریستانی داعش پاكیان بكەینەوە، پێنج بۆ شەش گوندی گەورەیشن كە ئەو شوێنانەی ماون نزیكن لە بەعاج و بلێجەوە، ئەوانە ناوچەی دەشتایین و ئازادكردنیان ئاسانە، بەڵام پاراستنیان لەوانەیە هەندێك ئەستەم بێت".

جێگری فەرماندەیی شنگالی هێزەكانی پێشمەرگە گوتیشی: "دەمانەوێت ئەو شوێنانەیش بە كەمترین زیان ئازاد بكەینەوە و گەورەترین زەرەر لە تیرۆریستان بدەین، لە نزیكترین كاتیشدا پلان بۆ ئازادكردنی ئەو سنوورەی‌ ماوە، دادەڕێژرێت".

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار