مامۆستایان بڕێک لە خەرجی هاتوچۆکەیان پێ دەدرێت

ھەولێر-kdp.info- وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان لە دووتوێی ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێ بڕیار دراوە کە مامۆستایان بۆ خەرجی هاتوچۆکەیان بڕێک پارەیان پێ بدرێت.
دەیشڵێ بە مەبەستی دابینکردنی ھاوکارییەک بۆ ھاتوچۆی مامۆستایان و لەسەر بنەمای پێشنیاری وەزارەتی پەروەردە کە ڕێکەوتی ١٩/٩/٢٠١٦ـی زایینی دراوەتە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیار درا بڕە پارەیەک بە شێوەی کاتی و بە پێی واقعی دارایی ھەرێم دابین بکرێت و بە باشتربوونی دۆخی دارایی ئەم بڕە زیاتر دەکرێت، چونکە ئەرک و ماندووبوونی مامۆستایانی بەڕێز شایستەی لەمە زۆر زیاترە.
بڵند ئیبراھیم




