یەكێتیی پەرلەمانتاران: پشتگیریی سەردانەكهی سەرۆكی هەرێم و شانده باڵاكهی دهكهین

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی یەكێتیی پەرلەمانتارانی كوردستان دەڵێت: "ئێمە وەكو یەكێتیی پەرلەمانتارانی كوردستان، پشتگیریی ئەو سەردانەی شاندی باڵای هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا دەكەین و، گەشبینین كە ئەو سەردانە ئەنجامی باشی دەبێت".
(نیعمەت عەبدوڵڵا)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "چوونی شاندی باڵای كوردی بۆ بەغدا هەنگاوێكی زۆر باشە و، ئێمە وەكو یەكێتیی پەرلەمانتاران پشتگیری لێ دەكەین، كە لە زۆر ڕووەوە هەنگاوی باشە دەربارەی مافە ڕەواكانی گەلی كورد، بۆ ئەوەی لەگەڵ بەغدا كێشەكان چارە بكرێن".
(عەبدوڵڵا) گوتیشی: "هاوكات دەگوترێ كە باسی بەشداریكردنی پێشمەرگە لە شەڕی ئازادكردنی مووسڵ دەكرێت كە ئەمە قورساییەكی گەورەیە و، شاندەكەی هەرێمیش بە قورسایەكی زۆرەوە چووە، بۆیە ئێمە ئەمە بە هەنگاوێكی مەزن و باش دەزانین و بەرهەمیشی دەبێت".
سەرۆكی یەكێتیی پەرلەمانتارانی كوردستان دەشڵێ، ئەو سەردانە كاریگەری بەسەر هەرچوار پارچەی كوردستان دەبێت نەك تەنیا ناوخۆی كوردستان و عێراق، چونكە لە هەر شوێنك گفتوگۆ و دیالۆگ هەبێت، گەشبینییش دەبێت، ئەوەی جێگەی خۆشحاڵیشە ئەو سەردانە بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی هەرێم و شاندێكی باڵایە بۆ بەغدا، بۆ ئەوەی داكۆكی لە مافی رەوای گەلی كورد بكەن، بۆیە گەشبینم ئەو شاندە بە ئەنجامێكی زۆر باشەوە دەگەڕێنەوە".
بڵند ئیبراهیم




