٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بازیانی: یەكەم شاندی باڵایە زۆرینەی لایەنەكانی تێدا بەشدارە و باسی سەربەخۆیی دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سكرتێری پارتی چاكسازی و گەشە دەڵێت، سەردانی ئەمجارەی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا گرنگه‌، لەبەر ئەوەی یەكەم شاندی باڵایە كە زۆرینەی لایەنەكانی تێدا بەشدارە و تێیدا باسی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان دەكرێت.

(د. محەممەد بازیانی)، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێوه‌ست به‌سه‌ردانی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا گوتی: "سەردانی ئەمجارەی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا یەكەمین شاندە كە زۆرینەی لایەنەكانی لە خۆی گرتووە كە كاریگەرییان لە هەرێمی كوردستان هەیە، وەكو له‌ ئەجێندای سەردانەكەیش باسی لێوە كراوە، قسەكردن دەبێت لەبارەی سەربەخۆیی كوردستان و چاككردنی بژێویی خەڵكی.

(بازیانی) گوتیشی: "ئەگەر دەوڵەتی كوردستانیش رابگەیێندرێت، ئەم سەردانە بۆ ئەوەیە كە بە شێوەیەكی ئاشتیانە بێت نەك بە شەڕكردن، بۆیە ئەم سەردانە بۆ بەغدا گرنگه‌ و پێویستیشە بە ڕوونی باس لەوە بكرێت كە عێراق و هەرێم بەو شێوەیە تەحەمولی یەكتر ناكەن.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار